چەتەکانی داعش لەعەفرین جێگیردەکرێن

ژمارەیەکی زۆرلە چەتەکانی داعش لە دەرووبەری ئیدلب وحەما ولازقییەی سووریا، لەلایەن دەولەتی تورکیاوە لەعەفرین جێگیرکراون.

ڕاگەیەنرا کە ژمارەیەک زۆرلە چەتەکانی داعش لە ئیدلبەوە ،لەرێگەی دەوڵەتی تورکیاوە دەربازی عەفرین بوونە. بە پیی ئەو زانیارییانەی کە دەست ئاژانسی هەواڵی فورات کەوتووە، ژمارەیەکی زۆرلەچەتەکانی داعش لە دورووبەری ئیدلب، حەما ولازقیە لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە لە عەفرین جێگیرکراون.

 لەگەڕەکی ئەشرەفییەی عەفرین لە نێوان چەتەکانی داعش وگروپەچەتەکانی تری سەربەدەوڵەتی تورک شەڕهاتەئاراوە. لەوشەڕەدا ٢ چەتەی داعش و ٣ چەتەی گروپەکانی تری دەولەتی تورکیا کوژران، بریندارلەگەردوولا هەیە.

جێگەی ئاماژەیە کە بەشێک لەوچەتانەی داعش لە دەیرئەزۆرروە دەربازی ئیدلب و دواتردەربازیی عەفرین بوونە.

لەلایەکی ترەوە سوپای تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی لە چەندین شوێنی ناو شاری عەفرین ئامێری سیخوڕی و کامێرای چاودێرییان داناوە.

ک-ش