چەتەکانی دوما وغوتەی ڕۆژهەڵات لە عەفرین جێگیردەکرێن

ئەو چەتانەی کە بە ڕێکەوتنی نێوان تورکیا و ڕووسیا لە دوما و غوتەی ڕۆژهەڵات دەرکەوتوون، لە عەفرین کەمپێکیان بۆیان دابین کردووە ولەوێ جێگیر کراون. ئاژانسی میزۆپۆتامیا ڤیدیۆی کەمپەکەو چەتەکانی تۆمار کردووە.

 

 ئەو چەتانەی کە لە دوما و غوتە دەرکران لە عەفرین لە نێو کەمپدا جێگیر کراون.

دەوڵەتی تورکیا کە لە هەوڵداندایە بۆ گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین، بەردەوامە لە جێگرکردنی چەتەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات و بەنەماڵەکانیان لە عەفرین.

جێگیرکردنی چەتەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات لە عەفرین لە ئەنجامی ڕێککەوتنێکی نێوان حکومەتەکانی ڕووسیا و تورکیا دا ئەنجام دەدرێت، کە بەو پێیە حکومەتی ڕوسیا ئاسمانی عەفرینی بۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا کردەوە و حکومەتی تورکیاش بڕیاری کشانەوەی چەتەکانی سەربە تورکیای لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەرکرد.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین لە ترسی کۆمەڵکوژی سوپای توریکیای داگیرکەر و چەتەکان، بە ناچار عەفرین-یان بەجێ هێشتووە و ڕوویان لە کانتۆنی شەهبا کردووە.