چەتەکانی دوڵەتی تورک لەحەلەب هاووڵاتییەکی تەمەن ٧٥ساڵیان کوشت

چەتەکانی گروپی ئەل حەمزەی سەربە دەولەتی داگیرکەری تورک لەحەلەب هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەک بەناوی (م-ئا)ی ٧٥ساڵ و کوشتیان و بڕی ٣٧هەزارلیری سووری پارەیان دزیوە.

هێرش و کردەوە دژە مرۆڤایەتییەکانی گروپەچەتەکانی سەربەدەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەهەمبەرهاووڵاتیانی هەرێمەکە بەردەوامە.

ڕاگەیەنرا کە چەتەکانی گروپی ئەل حەمزەی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەحەلەب هەڵیانکوتاوەتە سەرماڵی هاووڵاتییەک بەناوی (م-ئا)ی ٧٥ساڵ تەمەنی خەڵکی عەفرین. لەکاتی ئەو هێرشەدا ئەوهاووڵاتییە بەشێوازێکی دڕندانە لەلایەن چەتەکانەوە کوژرا. هەروەها چەتەکان هاوسەر و کوڕی (م-ئا)یان قۆڵبەست کردووە.

دوای پشکنینی ماڵەکە لەلایەن چەتەکانەوە بڕی ٣٧ هەزار لیری سووری-یان دزیوە .

ڕاگەیەنرا کە ئەم ڕووداو ماوەیەک پێش ئیستا ڕوویداوە بەڵام بە هۆی ترساندن وهەڕەشەی چەتەکان لە بنەماڵەکە رووداوەکە ئاشکرانەکراوە.

ک-ش