چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە سەرێکانی هێرشیان کردە سەر گەل

دەوڵەتى تورک و چەتەکانی لە شاری سەرێکانیی باکووری رۆژهەڵاتی سوریا هێرشیان کردە سەر دانیشتوانی ناوچەکە، کە تاڵانی و داگیرکەرییان ئیدانە دەکرد. بەهۆی هێرشی چەتەکانەوە چەندین هاووڵاتی بریندار بوون.

ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANHA) بڵاویکردەوە، هاووڵاتییانی گوندی عەلۆک لە ١٠ کیلۆمەتریی رۆژهەڵاتی سەرێکانی دا دەستبەسەرداگرتنی ماڵ و موڵکیان و داگیرکردنی ناوچەکەیان ئیدانە کرد، چەتەکانی دەوڵەتى تورکیش تەقەیان لە هاووڵاتییانی ناڕازیی بەشداربووی چالاکییەکەى دژ بە تاڵانی و دزی و داگیرکەری کرد.

بەپێی زانیارییەکان، بەهۆی هێرشی چەتەکانەوە بۆ سەر هاووڵاتییان چەندین هاووڵاتی بریندار بوون.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەوانەى برینەکانیان قورسە براون بۆ تورکیا و بریندارەکانی تریش لە نەخۆشخانەی سەرێکانی چارەسەرییان بۆ دەکرێت.

ژ.ت