چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین لە ناو خۆیاندا بەشەر هاتن

چەتەکانی تومەنا هەمزەی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە عەفرین هێرشان کردبووە سەر خانەوادەیەک کە دوای ئەوەی شارەکە داگیر کرابوو، هاوردەی ناوچەکە کرابوون. شەڕەکە دوای کوشتنی ٢ منداڵ، تا ئێستاش بەردەومە.

لە عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە داگیر کراوە، ئاڵۆزی و قەیرانەکان لەو شارە کۆتاییان پێنایەت. چەتەکانی دەوڵەتی تورک کە لە دژی دانیشتوانی ناوچەکە هەموو شێوازەکانی ئەشکەنجە، گرتن، رفاندن و وەرگرتنی فیدیە و تاوانی جەنگییان ئەنجامداوە و بەردەوامیشە، لە سەر بنەمای گۆڕینی دیمۆگرافیی ناوچەکە هێرش دەکەنە سەر ئەو خانەوادانەی هاوردەی عەفرین کران.

ئەمڕۆ کاتژمێر ١٦:٠٠ چەتەکانی گروپی ئەحمەد زاکوری سەر تومەنا حەمزە کە سەر بە هاوپەیمانی بەناو 'سوپای نشتیمانین' بومبی دەستیان فڕێداوەتە ناو دوکانی خانەوادەیەکی 'خاتا' کە دوای داگیرکردنی عەفرین لە لایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە هاوردەی ناوچەکە کراوە.

گروپەکە کە دواتر هێرشی کردە سەر خانەوادەیەکی دیکە، رووبەرووی گروپی چەتەکانی جەیش ئەلئیسلام بووتەوە.

بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەک خەڵکی مەدەنی کوژراوە و بریندار بوون. تا ئێستا ٢ منداڵیش کوژراون و کێشە و ئاڵۆزیەکانیش بەردەوامن.

ز.ش