چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە عەفرین و سەرێکانی شەڕی یەکتری دەکەن

لە سەرێکانی و عەفرین کە لە لایەن دەوڵەتی تورکەوە داگیرکراون، لە نێوان گروپە چەتەکاندا کە ناوی 'سوپای نیشتیمانیان' لەخۆیان ناوە، شەڕ دەستیپێکرد.

دوێنێ شەو کاتژمێر ٢٢:٣٠ لە سەرێکانی و عەفرین لەنێوان چەتەکانی دەوڵەتی تورکدا شەڕ ڕوویدا. لە گەڕەکی مەحمودیەی عەفرین کە دوو ساڵە لە لایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە داگیرکراوە. لەنیوان گروپی چەتەی جەنهەت ئەلشامیە و سوڵتا مورادی سەر بە سوپای بەناو نیشتیمانی شەڕ دەستیپێکرد. شەڕەکە لەگەڵ دەستوەردانی گروپی چەتەی ئەحرار ئەلشەڕقیە کۆتایی هات.

لە لایەکی ترەوە کاتژمێر ٢٣:٠٠ لە گەڕەکی موحاتا و خرابای سەرێکانی لەنێوان گروپی چەتەی ئەحرار شەڕقیە و حەمزەت شەڕ ڕوویدا. لە شەڕەکەدا هاوەن و چەکی قۆڕس بەکارهێنرا و چەتەیەکی گروپی حەمزەت کوژراوە.

لە سەرێکانیش شەڕ ڕوویدا. بە پێی زانیاریەکان ژمارەیەک گولە لە ماڵەکانی سەرێکانی ڕوحای باکووری کوردستانیش کەوتوون و لە مزگەوتەکاندا داوا لە هاوڵاتیان کراوە کە لە ماڵەکانیان نەچنە دەرەوە.

ف.ق