چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە منبج هاوڵاتیەکی مەدەنیان شەهید کرد

لە گوندی عەرەب حەسەنی سەر بە منبج چەتەکانی دەوڵەتی تورک هاوڵاتیەکی مەدەنیان شەهید کرد.

ئەنجومەنی سەربازی منبج لەبارەی هێرشەکەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"دوای تێکچوونی هێرشەکانی چەتەکانی بە ناو قەلغانی فورات بۆ سەر خاکی ساجوری باکووری منبج، چەتەکان هەوڵیاندا جارێکیتر هێرش بکەنە سەر بارەگاکانمان لە گوندی جاتێ. هێزەکانمان وڵامیان دایە و شەڕ ڕوویدا. لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و ئەوانەی تر هەڵهاتن.

دواتر چەتەکان گوندی عەرەب حەسەنیان لە باکووری ڕۆژئاوای منبج بە هاوەن تۆپباران کرد، لە ئەنجامدا گەنجێکی تەمەن ٢٥ ساڵ بە ناوی حسێن عەلی ئەلفەسیح بریندار بوو و لە نەخۆشخانەی شارەکە گیانی لەدەستدا.

ف.ق