چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە گرێ سپی منداڵیکی ١٣ ساڵیان شەهید کرد

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گرێ سپی دوێنێ منداڵێکی ١٣ ساڵیان شەهید کرد. بەهۆی ئەوەی خانەوادەکەی نەیتوانی فیدە بە چەتەکان بدات، منداڵەکەیان شەهیدکرا.

هێرشی نامرۆڤی قڕکەر لەبەرانبەر خەڵکی مەدەنی، ژنان و منداڵان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بێوەستان بەردەوامە.

داگیرکەران دوێنێ لە گرێ سپی منداڵێکیان بە ناوی عودەی عەبدولحەسەن بەهۆی فیدیەوە ڕفاند. بەهۆی ئەوەی خانەوادەکەی نەیتوانی فیدیە بە چەتەکان بدات، منداڵەکەیان لەلایەن چەتەکانەوە شەهیدکرا.

تەرمی منداڵەکە لە پارکی سەداقای ناوەندی گرێ سپی دۆزرایەوە.

ف.ق