چەتەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر دزی بەربوونەتە گیانی یەکتری

لە نێوان گرووپە چەتەکانی دەوڵەتی تورک لە هەرێمە داگیرکراوەکانی ڕۆژئاوای کوردستان شەڕ و پێکدادان لە سەر دزی و تاڵانی زیادیکردووە،

گرووپی چەتەکانی سوڵتان مورادی سەر بە دەوڵەتی تورک، لە نزیک بارەگایەکی سەربازیی تورکیا لە گوندی ڕەیحانییە، کە لە باکورەوە چوار کیلۆمەتر لە شاری تل تەمری سەر بە کانتۆنی حەسەکەوە دوورە، ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویان تەقاندەوە.

لە کاتێکدا ئەو ئۆتۆمبێلەیان تەقاندەوە، لە گوندەکەدا چەتەکانی سوڵتان موراد، فەیلەقی شام، حەمزات و چەندین تاقمی دیکەیان بوونی هەیە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، ٣٠ی مانگی ڕابردووش لە ڕۆژئاوای شاری تل تەمر لە نێوان چەتەکانی سوڵتان موراد و چەتەکانی حەمزات شەڕی قورس ڕوویدابوو.

ف.ق