چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیانکردە سەر باکووری حەلەب

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبرێژکراو هێرشیان کردە سەر گەڕەکەکانی باکووری ڕۆژئاوای حەلەب.

بە پێی زانیاریەکان، چەتەکانی هەیئەت ئەلتەحریر ئەلشام  بە دوو ئۆتۆمبێڵی بۆمبرێژکراو هێرشیان کردە سەر خاڵەکانی کۆنتڕۆڵی ڕژێم  لە هەرێمی زەهرای باکووری ڕۆژئاوای حەلەب.

ڕاگەیەنرا، لە ئەنجامی تەقینەوەیەی ئۆتۆمبێلەکاندا ژمارەیەک سەربازی ڕژێم کوژراون و ژمارەیەکیش برینداربوون.

لە لایەکی ترەوە دەوڵەتی داگیرکەری تورک چەتەکانی لە شاروچەکی سەراکیبی ئیدلب بەرەو ڕیگای M4و M5 دەگوازێتەوە.

مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک لە گوندی کەفەرامینی ڕۆژهەڵاتی شاروچکەی سەراکیب تانک و هێزی زۆری جێگیر کردووە.

ف.ق