چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەشکەنجەی هاووڵاتیانی عەفرین دەدەن

عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە و چەتە کۆنتراکانى تورکیا هەڕەشە لە هاووڵاتیانی عەفرین دەکەن بۆ ئەوەی بە زۆر لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە. هەروەها بە زۆری ئەشکەنجە هاووڵاتیان دەڕفێنن و دەست دەگرن بەسەر ماڵی هاووڵاتیاندا.

عەفرین، کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکراوە و چەتە کۆنتراکانى تورکیا هەڕەشە لە هاووڵاتیانی عەفرین دەکەن بۆ ئەوەی بە زۆر لە ماڵەکانیان بێنە دەرەوە. هەروەها بە زۆری ئەشکەنجە هاووڵاتیان دەڕفێنن و دەست دەگرن بەسەر ماڵی هاووڵاتیاندا.

دوای ئەوەی دەوڵەتى تورکیا وێڕای چەتەکانی بەرەى نوسرە، سوپاى ئازادى سوریا و داعش هێرشیان کردە سەر کانتۆنی عەفرین و داگیریانکرد، سەدان هەزار هاووڵاتی عەفرین ناچار بوون ماڵ و حاڵی خۆیان چۆڵ بکەن و دەربازی کانتۆنی شەهبا ببن. دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی  ماڵ و حاڵی هاووڵاتیان تاڵان دەکەن و تائیستا سەدان گوند و ماڵی هاووڵاتیانی عەفرین-یان ڕووخاندووە. چەتەکان ئێستاکە ناوەندی شار و گوندەکان کارى کۆنترایى و تێکدەرانە و رفاندن و کوشتن ئەنجام دەدەن دەستیان گرتووە بە سەر ماڵی هاووڵاتیاندا و ئازار و ئەشکەنجەی هاووڵاتیان دەدەن.

"هەر یەک لە چەتەکان لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە ئەرکی پێ سپێردراوە"

هەر یەک لە کۆنتراکان موراد سینۆ، مستەفا ئەحمەد حەجی حسۆ، ئەبو ئەسلان و فەیسەڵ فوئاد حەمەلیکۆ لە گوندەکانی حسنێ و میرکان زڵم و زۆر لە هاووڵاتیان دەکەن و تاوەکو ئێستا دەیان هاووڵاتییان ئەشکەنجە کردووە و دەستیان گرتووەتە سەر ماڵ و موڵکی هاووڵاتیاندا.

مووراد کە ٦ ساڵە لە ناو چەتەکانی سوپاى ئازادى سوریای سەر بە تورکیایە، ئێستا لە عەفرین لەسەر تانکە. بە بیانووی جیاجیاوە زوڵم و زۆرداری لە خەڵک دەکات.

موستەفا ئەحمەد حاجی حسۆ یەکێکی دیکەیە لە چەتەکان و لە کاتی داگیرکردنی عەفرین هاوکاریی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکان بوو. چەتەکان لە گوندی حسنێ ئەشکەنجەخانەیەکیان بۆ حسۆ دروستکردووە و لەوێدا ئەشکەنجەی هاووڵاتیان دەکات. ناوبراو ماوەیەک پێش ئیستا هاووڵاتییەکی کەمئەندامی کوشتبوو.

"هاووڵاتیان دەڕفێنن وداوای فەدیە دەکەن"

ئەبو ئەسلان ماوەی ٧ ساڵە  لە ناو چەتەکانی سوپاى ئازادى سوریادایە و لە عەزاز دەمێنێتەوە. ئەبو ئەسلان لەلایەن چەتەکانەوە وەک بەرپرسیاری گوندی میرکان دیاری کراوە. فەیسەڵ فوئاد حەمەلیکۆ لە گەڵ کوڕە پوری خۆی دوای داگیرکردنی عەفرین بەشداری ناو ڕیزی چەتەکان بوون. ئیستا لە گوندی حسنێ هاووڵاتیان دەکاتە ئامانج. فەیسەڵ یەکێکی دیکە لەو کەسانەیە کە دەستی هەیە لە ئەشکەنجەدانی هاووڵاتیاندا. ئەو چەتانەی کە هاووڵاتیان دەڕفێنن و داوای فیدیە دەکەن بۆ ئازادکردنیان. دوێنێ لە گوندی حسنێ چەتەکان هاووڵاتیێک بەناوی ئەحمەد حەمۆ و هاوسەر و خوشک و مام-یان بە دیل گرتووە و داوای فیدیە دەکەن. تا ئیستا چارەنووسی ئەو هاووڵاتیانە نادیارە.