چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا بەچەکی قوورس هێرشیان کردە سەرگوندەکانی شەهبا

ڕاگەیەنرا کە چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا بە چەکی قوورس هێرش دەکەنە سەر گوندەکانی ئوم هۆش،هربل و شێخ عیسای سەربە شەهبا و گوندەکانی دەوروبەری بەنداوی شەهبا.

شەوی ڕابردوو چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا گوندەکانی دەوروبەری شەهبا و بەنداوەکەیان تۆپبارانکرد، هێزەکانی ڕژێم بەتوندی وەڵامی ئەو هێرشانەیان دایەوە.

لە ئەنجامی ئەو وەڵامدانەوەیەدا دوو تۆپی هاوەن بەر خاڵێکی سوپای تورکیا لە مارع کەوتووە.

دوای ئەوە تۆپبارانەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا شەڕلە نێوان چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیا و هێزەکانی ڕژێمی سووریا بۆ چەند کاتژمێرێك بەردەوامیی هەبووە.

ک-ش