چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لە عەفرین هاووڵاتییەکی تری مەدەنییان کوشت

دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گروپە چەتەکانی لە گوندی ئەبلەی ناوچەی بلبلێ لە عەفرین، هاوڵاتیەکی مەدەنییان بە ناوی عەدنان شەمسەدین حوسێن کوشت.

دەوڵەتی تورکیا و گروپە چەتەکانی لە عەفرین، بەردەوامن لە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا ئەمجارەیان لە گوندی ئەبلەی ناوچەی بلبلێ لە عەفرین، هاووڵاتییەکی مەدەنییان بە ناوی عەدنان شەمسەدین حوسێن کوشت.

چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دوێنێ ئێوارە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەو گوندنشینە و بە زۆری زۆرداری ویستبوویان دەست بگرن بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا. بەهۆی ئەوەی حوسێن نەیویستووە ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بدات بە چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا، ئەوانیش سەرەتا پەلاماریانداوە و زۆر لێیانداوە و پاشانیش ئۆتۆمبێلەکەیان دزیوە.

حوسێن بەهۆی ئەو لێدانە دڕندانەیەوە، تووشی سەکتەی دڵ دەبێت و گیان لەدەست دەدات.

ر.م