لە عەفرین ژنێکی ئیزەدی کوژرا

کردەوە داگیرکارانەکەی دەوڵەتی تورکیا هیچ جیاوازییەکی لەگەل دڕەندەیی چەتەکانی داعشدا نییە. ژنێکی دیکەی ئیزەدی لە لایەن چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیاوە کوژرا. چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا ئیزەدییەکان-ی عەفرین بە زۆرناچاردەکەن نوێژ بکەن و ببنە موسوڵمان.

 

بە پێی ئەو زانیارییانەی کە سەرچاوەهەرێمییەکان بە ئازانسی هەواڵی فورات-یان ڕاگەیاندووە لە عەفرین  ژنێکی ئیزەدی لەلایەن چەتەکانی سەربە دەوڵەتی تورکیاوە کوژرا.

ڕاگەێندرا کە فاتما حەمکێ-ی ٦٦ ساڵ تەمەن لە ڕێکەوتی ٢٧ی حوزویران/٦ی پووشپەڕ لە کاتێکدا لە گوندی قاتما-ی عەفرین بووە، چەتەکانی سەربە سوپای تورکیا لە نیوەشەودا بۆمبێک دەخەنە ناو ماڵی فاتما و لە ئەنجامدا فاتما دەستبەجی دەکوژرێت.

' تاڵان، دزی، ئەشکەنجە و بەزۆر موسوڵمانکردن.....

دوای ئەوەی کە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکان عەفرین-یان داگیرکرد و دواتر چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هاوژین-ی فاتما  حەنان بایرام-یان گرتبوو ودوای ئەشکەنجێکی زۆر ناوبراویان بەردابوو و داوایان لێکردبوو کە دەبێت ببیتە موسوڵمان.

بە پێی زانیاریی سەرچاوە هەرێمییەکان دوای ئەوەی کە هاوسەری فاتما بەردەدەن ، فشاو و زۆرداری لەسەرئەو بنەماڵەیە زۆرتردەبێت.

 دوای ئەوەی کە دەوڵەتی تورکیا و چەتەکان لە ١٨ی گوڵان/٢٨ی بانەمەڕعەفرینیان داگیرکرد و بەتەواوی ئەو شارە وگوندەکانیان تاڵان کرد.، دەستیان گرتبەسەر ماڵوحاڵی هاووڵاتیاندا.

لە کاتی هێرشەکانی سوپای تورکیا دا  لەدژی گەلی ئیزەدی و هەموو گەلانی عەفرین  دەستدرێژی، ڕفاندن، داگیرکردن،، کوشتن وهێرشە دوورە مرۆییەکانیان پێکهێنا. پەرەستگەی ئیزەدییەکان، پەیکەری زەردەش، دیسان ناوەندی یەکیەتی ئیزەدییەکانیان لە شوێنە جیاجیاکانی عەفرین کاولکرد.

داگیرکەرکە بەوانەشەوە تێرنەبووە ، وەک چەتەکانی داعش فشار دەخەنە سەر ئیزەدییەکان کە دەبێت بە زۆر نوێژ بکەن و ببنە موسوڵمان و ژنەکانتان بۆیان نییە لە ماڵان دەرکەون.

ک-ش