چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لەعەفرین دارە زەیتوونەکان دەسوتێنن

لەعەفرین هێرشە دژە مرۆڤایەتییەکەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروچەتەکانی بەردەوامە. چەتەکان لەگوندی هۆپ-ی ناوچەی ڕاجۆ-ی عەفرین دەستیان کردووە بە سوتاندنی دارە زەیتوونەکان.

هێرشە دڕندانەکەی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروچەتەکانی لە عەفرین بەردەوامە. دەوڵەتی تورکیای داگیرکەروگروپەچەتەکانی بەشێوازێکی دڕندانە بەربوونەتە گیانی ژینگەی عەفرین ولەناوی دەبەن.

سەرچاوەیەکی هەرێمی لەم بارەیەوە زانیاری داوەتە ئاژانسی هاواروئاشکرای کردووە کە سەربازانی سوپای تورکیای داگیرکەرلە گوندی هۆپ-ی ناوچەی ڕاجۆ دارە زەیتوونەکان دەسووتێنن.ڕاگەیەنرا کە ٥هەزارداری زەیتوون-ی هاووڵاتییەک بەناوی ناسان محەمەد سوتێنراوە.

ک-ش