چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا لەعەفرین دوو برایان کوشت

چەتەکانی سەربە دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لەبەردەوامی کردەوە دژە مرۆییەکانی خۆیاندا لە عەفرین، دوو برایان ڕفاندووە و پاش ئەشکەنجەیەکی زۆر هەر دوو براکەیان کوشتووە.

 

بەگوێرەی هەاڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار، چەتەکانی ئەحراری شام دوو برا بەناوەکانی جاسم عەبد ئەفارم و خەلەف عەبد ئەفارم-یان کوشتووە.

چەتەکان ئەو دوو برایەیان بردووە بۆ زیندانێک لە پارێزگای ئیدلب-ی سووریا و لەوێ ئەشکەنجەیان داون، پاشان بۆ ئازادکردنیان داوای پارەی زۆریان لە بنەماڵەکەیان کردووە، پاش ئەوەی کە بنەماڵەی ئەو دوو برا نەیانتوانیوە ئەو بڕە پارە دابین بکەن هەر دوو براکەیان کوشتووە.

سەرچاوەکان لە عەفرینەوە ڕایانگەیاندووە، کە جاسم تەمەنی ٢٣ ساڵ بووە و خەلەفیش ٢٥ ساڵ.

ڕاگەیەنرا کە لەماوەی یەک مانگدا لە عەفرین بەدەیان هاووڵاتی لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون و دوای ئەوەی کە بنەماڵەکانیان نەیانتوانیوە پارە بدەن ، لەلایەن چەتەکانەوە کوژراون.

ک-ش