چەتەکانی دەوڵەتی تورکیا هاووڵاتییە رفێنراوەکانى عەفرین ئەشکەنجە دەکەن

دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانیان لە گوندی جۆقا لە ناوچەی ماباتا لە عەفرین، هاوڵاتییەکی خەڵکی عەفرینیان ڕفاند. ئەو هاوڵاتییە ناوی عەبدولڕەحمان ڕەشۆ یە. پاش ڕفاندنی، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا گرتووە و ئێستاش ئەشکەنجەی دەکەن.

لە عەفرین، کرداری نامرۆڤانەی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر بەردەوامن.

بە گوێرەی زانیارییە هەرێمییەکان کە بە دەستمان گەیشتوون، دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و گروپی چەتەکانی، لە گوندی جۆقای ناوچەی ماباتای سەر بە عەفرین، هاوڵاتیەکیان بەناوی حسێن عەبدولڕەحمان ڕەشۆ کە تەمەنی ٣٨ ساڵە ڕفاندووە و ئەشکەنجەی دەدەن.

چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا، پاش ئەوەی ئەشکەنجەیەکی دڕندانەی حسێن عەبدولڕەحمان ڕەشۆ یان کردووە، دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلەکەشیدا گرتووە.

ر.م