چەتەکانی رژێم هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی قامشلۆ

چەتەکانی "دیفاع وەتەنی" کە سەر بە هیزەکانی رژێمی سوریان، هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی هیزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قامشلۆ.

چەتەکانی "دیفاع مەدەنی" کە سەر بە هێزەکانی رژێمی سوریان، لە شەقامی سەلام لە ناوەندی شاری قامشلۆ بە بومبی دەستی هێرشیان کردە سەر خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ. هێرشەکە هیچ قوربانیەکی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام زیانێکی زۆری مادی لێکەوتەوە.

بەر لە چەند رۆژێکیش هەمان ئەو چەتانە کە ناوی "دیفاق وەتەنی"یان لە خۆناوە، لە ناوەندی شاری قامشلۆ هێرشیان کردبووە سەر ئۆتۆمبیلیکی هێزەکانی ئاسایش و لە ئەنجامدا کارمەندێکی ئاسایش شەهید ببوو، ئەندامێکی دیکەش بریندار ببوو.

ز.ش