چەتەکانی سوپای تورکیا دارە زەیتوونەکانی عەفرین دەسوتێنێت

سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی سەر بەو وڵاتە، بەردەوامن لە تاوانەکانیان لە هەمبەر گەلی عەفرین، لەگەڵ تاڵانکردن، دزی و کوشتنی هاوڵاتیاندا، لە ئێستادا سروشت و دارەکانی عەفرین دەسووتێنن.

ئەمڕۆ لە گوندی خۆزیانا-ی ناوچەی ماباتا-ی عەفرین، سوپای تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی، ئاگریان بەرداوەتە زەوییە کشتووکاڵییەکانی گوندەکە و زیاتر لە هەزار داریی زەیتوونیان سوتاندووە.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هاوار، لە دوای ئەوەی سوپای تورکیا و چەتەکان دەوروبەری گوندەکەیان ئاگرداوە، زیاتر لە هەزار داری زەیتوون لەو سنوورەدا سوتاون.

چەتەکان دەوڵەتی تورکیا ڕێگە بە هاوولاتیان نادەن کە ئاگرەکە بکوژێننەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە کە چەتەکانی دەولەتی تورکیای داگیرکەر چەند ڕۆژ پێش ئیستا لە سنووری شارۆچکەی ڕاجۆی عەفرین، زیاتر لە سێ هەزاری داری سنوورەکەیان سوتاند.

ک-ش