چەتەکانی سوپای تورکیا ماڵی هاوڵاتیانی عەفرین دەسووتێنن

چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر، لە گوندی ساریا-ی سەر بە ماباتای عەفرین، ماڵی هاووڵاتییەکیان لە ماڵ و کارگەی هاوڵاتیان دەسوتێنن.

سەرچاوەکان لە گوندی سارییا-ی ماباتاوە ڕایانگەیاندووە، کە دوێنێ گروپێک لەچەتەکانی سەر بە لیوای ئەحفاد چوار ماڵی ئەو گوندەیان ئاگرداوە.لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکان لە ناوچەی بەدینییەی سەر بە ڕاجۆوە ڕایانگەیاندووە، کە چەتەکان کارگەیەکی بەتانییان سووتاندووە.

هەمان سەرچاوە ئەوەی خستە ڕوو کە چەتەکان لە ملی ڕۆژهەڵاتی گوندی ناڤبۆری دەستیان بە سووتاندنی ماڵی هاووڵاتیان کردووە.

جێگای ئاماژەیە، کە هەر ئەمڕۆ لە شارۆچکەی ماباتا ١٠ هاووڵاتیی لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراون. بە پێی وتەی سەرچاوەکان چەتەکان وتوویانە پێش ئەوەی کە عەفرین چۆڵ بکەن هەموو عەفرین بسوتێنن.

ک-ش