ڕفاندنی خەڵک مەدەنی لە عەفرین لە لایەن چەتەکانەوە بەردەوامە

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند، چەتەکانی سکور ئەلشیمالی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک زیاتر لە ١٠ هاوڵاتی مەدەنیان لە عەفرین ڕفاندووە.

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین لە ڕاپۆرتێکدا، ئاماژەی بەوەکرد کە ١٧ی ئاب، ١٧ هاوڵاتی مەدەنی لە لایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانیەوە ڕفێنراون.

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، چەتەکانی گروپی سکور ئەلشیمالی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ١٧ی ئابی ٢٠٢٠دا زیاتر لە ١٠ هاوڵاتیان لە گوندی گەمروکی سەر بە ناوچەی مابەتایان ڕفاندووە و لەبەرانبەر ئازادکردنیان داوای فیدیە دەکەن.

ڕێکخراوەکە کە ناوی ئەو هاوڵاتیانەشی بڵاوکردووەتەوە ئاشکرای کرد کە ئەو هاوڵاتیانە بەتۆمەتی ئەوە ڕفێنراون کە لە کاتی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەریدا خاڵی پشکنینی گوندەکە بەدەست ئەوان بووە و لە بەرانبەر ئازادکردنیان داوای هەزار لیرەی تورکی دەکەن و هەڵمەتی ڕفاندنی هاوڵاتیانیش بەردەوامە.

ف.ق