ڕووبه‌ری كیلۆمه‌ترێك دووجا له‌ ده‌ستی داعشدا ماوه‌

ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌ ڕووبه‌ری كیلۆمه‌ترێكی دووجا له‌ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی داعشدایه‌، له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی (قه‌سه‌ده‌) گه‌مارۆ دراوه‌.

له‌ ناوچه‌ی باغۆز-ی سه‌ر به‌ دێره‌زۆر كه‌ دوایین ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی چه‌ته‌كانی داعشه‌ له‌ باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، شه‌ڕێكی سه‌خت له‌نێوان شه‌ڕڤانانی قه‌سه‌ده‌ و چه‌ته‌كانی داعش له‌ئارادایه‌. ڕاگه‌یه‌نرا دانی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چه‌ندین سیڤیلی دیكه‌ له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ ڕزگار كراون و له‌ ناوچه‌ ئارامه‌كان جێگیر كراون.

له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ عه‌دنان عه‌فرین یه‌كێك له‌و فه‌رماندانه‌ی قه‌سه‌ده‌ كه‌ هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جزیر به‌ڕێوه‌ده‌بات ڕایگه‌یاند، ڕووبه‌ری ئه‌و ناوچه‌یه‌ی له‌ژێر ده‌ستی داعشدا ماوه‌ كیلۆمه‌ترێكی دووجایه‌ و له‌ لایه‌ن شه‌ڕڤانانه‌وه‌ گه‌مارۆ دراوه‌. گوتیشی، هیچ سیڤیلێك له‌ ژێر ده‌ستی چه‌ته‌كاندا نه‌ماوه‌ و ئه‌وانه‌ی ماون چه‌ته‌كانی داعش و كه‌سوكاریانن.

s.m