ڕووداو له‌سه‌ر مێزی ئاژانسی ئانادۆڵ چی ده‌کات؟
ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو له یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندیه‌وه بووه‌ته جێگای باس و گفتوگۆ، به‌رده‌وام به ده‌رکه‌وتنی ڕووی ڕاستی خۆی له لایه‌نگری کردنی ڕژێمی ئه‌نقه‌ره ڕوبه‌ڕووی کاردانه‌وه بووه‌ته‌وه.
ته‌له‌فزیۆنی ڕووداو له یه‌که‌م ڕۆژی دامه‌زراندیه‌وه بووه‌ته جێگای باس و گفتوگۆ، به‌رده‌وام به ده‌رکه‌وتنی ڕووی ڕاستی خۆی له لایه‌نگری کردنی ڕژێمی ئه‌نقه‌ره ڕوبه‌ڕووی کاردانه‌وه بووه‌ته‌وه.
کاتێک ڕژێمی تورکیا هێرش ده‌کاته سه‌ر کوردان، یاخود هێزه‌کانی پارتی دیموکراتی کوردستان هێرشی ده‌که‌نه سه‌ر شه‌نگال و زۆر جێگه‌ی دیکه، گومانه‌کان له‌سه‌ر ئه‌م میدیایه له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ ڕژێمی تورکیا زیاتر ده‌بێت.
له هێرشی داگیرکردنی سه‌ر ڕۆژئاوای کوردستان و نیشاندانی چه‌ته‌کان له شاشه‌که‌یانه‌وه به‌ناوی سوپای ئازادی سوری و ته‌شیرکردنی شه‌رڤانانی یه‌په‌گه و ڕاپۆرتی په‌یامنێرانیان که ڕه‌وایه‌ی ده‌ده‌نه داگیرکاری تورکیا، فکر و ڕامانێکی وه‌ها دروست ده‌کات که ده‌زگای ڕووداویش پارچه‌یه‌که له ناوه‌ندی میدیایی ئاکه‌په.
دواین جار له کاتێکدا هێرشی داگیرکاری له‌سه‌ر عه‌فرین هه‌یه، ڕووداو له‌سه‌ر مێزی ئه‌دیتۆری ئاژانسی هه‌واڵنێری ئانادۆڵ که په‌خش و وه‌شان بۆ ڕژێمی ئه‌ردۆغان ده‌کات ده‌بینرێت، ئه‌وه‌ش ئه‌و ده‌نگۆیانه پشتڕاست ده‌کاته‌وه که ده‌ڵێن ڕووداو له‌لایه‌ن هێڵی هەواڵگری تورکیا (میت) به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
(ڕووداو له ناوه‌ندی هاوبه‌شدایه) میوانی ئه‌مجاره‌ی مێزیی ئه‌دیتۆر و به‌ڕێوبه‌رانی ئاژانسی ئانادۆڵ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا مه‌ولود چاوش ئۆغڵووه، ئه‌وانه‌شی له ده‌وری مێزه‌که به‌ناوی په‌یامنێرانه‌وه دانیشتوون که‌سانێکی هه‌ڵبژێردراون، چونکه ئیدی ئه‌وه بۆ هه‌موو که‌س ئاشكرا بووه که ته‌واوی میدیاکانی تورکیا له‌لایه‌ن ئاکه‌په‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و له‌ژێر کۆنتڕۆڵی ئه‌واندان، هیچ گومان له‌وه‌ش نییه ئه‌وانه‌ی له‌ده‌وری ئه‌و مێزه دانیشتوون لایه‌نگرانی ڕژێمن، که‌واته بێشرۆڤه ڕووداو به‌شێوه‌یه‌کی ئاشکرا بووه‌ته ده‌زگایه‌کی میدیایی نزیک له ئاکه‌په، مه‌حاڵه له ڕژێمه دکتاتۆره‌کاندا ڕێگه بدرێت به ڕۆژنامه‌وانێکی ئۆپۆزسیۆن به‌شداری به‌رنامه‌یه‌کی پێشتر ئاماده‌کراوی به‌و شێوه‌یه بکات، نه‌خاسمه ئاژانسێکی وه‌ک ئانادۆڵ که هه‌موو کارێکی بۆ شاردنه‌وه‌ی تاوانه‌کانی ڕژێمی تورکیایه.
(ئه‌نقه‌ره چی ئه‌رکێکی داوه‌ته ڕووداو؟) ئه‌م دیداره ڕۆژنامه‌وانییه‌ی ئانادۆڵ له 22ی ئادار دوێنێ پێنج شه‌ممه ئه‌نجامدراوه، واته چوار ڕۆژ دوای داگیرکردنی عه‌فرین، بابه‌تی سه‌ره‌کی به‌رنامه‌که‌شیان ئه‌و داگیرکارییه و پیلانه‌کانی دوای ئه‌وه بووه، وه‌زیری تورک به زمانێکی نه‌ژادپه‌رستی له‌وێدا ده‌ڵێت، شه‌وێک له‌ئان و ساتێکدا ده‌ده‌ین به‌سه‌ریاندا، ده‌شڵێت ئه‌و قسه‌یه‌مان بۆ شه‌نگال و قه‌ندیل و باشووری کوردستانیشه. (ئایا به‌ڵگه پێویسته؟) ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که‌یان چۆن بوو؟
ئایا هیچ به‌ڵگه‌یه بۆ ئه‌وه پێویسته؟ ئاماده‌بوونی ڕووداو له‌سه‌ر مێزی ئاژانسی ئانادۆڵ خۆی له خۆیدا گه‌وره‌ترین به‌ڵگه‌یه، هه‌موو گفتوگۆ و ئه‌نجامه‌کانی ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه به‌ته‌واوی ده‌گوازنه‌وه، له‌و کاته‌دا که چاوشئۆغڵوو باس له داگیرکردنی باشووری کوردستان ده‌کات فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی تورکیا، باشوور بۆردومان ده‌کات و چوار هاوڵاتی شه‌هید ده‌کات، پارتی دیموکراتیش له جیاتی ئه‌نقه‌ره په‌که‌که تاوانبار ده‌کات، له‌وه‌ش خراپتر سێ هاوڵاتی که ئه‌و هێرشه‌ی تورکیا شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ده‌ستگیر ده‌کرێن.
ئه‌نجام: ئه‌نقه‌ره ئه‌رکی ئه‌وه‌ی به ده‌زگای ڕووداو سپاردووه که هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی تورکیا ئه‌نجامی ده‌دات بیخاته ئه‌ستۆی په‌که‌که، هه‌ربۆیه له‌و ڕوه‌وه هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک پێویست نییه، کاتێک سه‌یری ئانادۆڵ و ڕووداو و هه‌ڕه‌شه داگیرکارییه‌کانی چاوشئۆغڵوو و بۆردومان و کوشتنی که‌سانی مه‌ده‌نی و تاوانبارکردنی په‌که‌که ده‌که‌ین، ئیدی هه‌موو شتێک به‌ئاشکرا ده‌بینین. به‌رله‌ئێستاش ماڵپه‌ڕی ویکلیکس به‌به‌ڵگه‌وه بڵاوی کرده‌وه که شه‌ش کارمه‌ندی ده‌زگای ڕووداو له‌گه‌ڵ ده‌زگای هه‌وڵگری میتی تورک کار ده‌که‌ن، به‌ڵام وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت ته‌نها شه‌ش که‌س نین، به‌ڵکوو ڕووداو وه‌ک ده‌زگاکه پارچه‌یه‌که له پیلانی به‌رفراوانی داگیرکاری و تاوانه‌کانی شه‌ڕی ڕژێمی تورکیا.