لە عەفرین گەنجێکی دیکە بە دەستی چەتەکانی سوپای تورکیا کوژرا

لە ناوچەی جندرێس-ی عەفرین کە سوپای داگیرکەری تورکیا وچەتەکانی گەمارۆیان داوە، گەنجێک بەناوی عەبدۆمحەمەد تۆبال بەدەستی چەتەکانی سوپا تورکیاوە کوژرا.

 

سەرچاوە هەرێمییەکان دەڵێن دەوڵەتی تورکیا وچەتەکانی ئەو کەسانەی کە تەنانەت هاوکاریشیان دەکەن دەکوژن.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی هاوا نیوزکە لەسەرچاوە هەرێمییەکان زانیاری وەرگرتووە، دەولەتی تورکیای داگیرکەرلەم دواییانەدا ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی ئەنەکەسە-یان ڕفاندووە و چەند کەسی کوشتووە وئەشکەنجەیانی داوە.

ڕاگەیەنرا کە، بەربرسی گروپە چەتەکانی جەیش ئەسوار-ی سەر بە سوپای تورکیا، لە ناوچەی جندرێس گەنجێک بەناوی عەبدۆ محەمەد تۆبال-یان کوشتووە.

لە هەمان ناوچەدا چەتەکان بەردەوام هێرش دەکەنە سەر ئەو کەسانەی کە هاوکارییان دەکەن.سەرۆکی ئەنجوومەن کە داگیرکەران لە ناوچەکەدا دایانمەرزاندووە لەلایەن چەتەکانەوە ڕفێندراوە و دوای ئەشکەنجەیەکئ زۆرئەویان گەڕاندووەتەوە بۆ ماڵەکەی.

ک-ش