ڕووسیا زیاتر لە ٣٨ هەزار چەتە و بنەمالەکانیان دەگوازێتەوە بۆ ئیدلب

پڵانی گۆڕینی دیمۆگرافی سووریا لە لایەن ڕووسیا و تورکیاوە بەردەوامە. وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٣٨ هەزار چەتە وێڕای بنەماڵەکانیان لە هەرێمەکانی عەرەبەین و غوتەی ڕۆژ‌هەڵات گوازرانەتەوە بۆ پارێزگای ئیدلب.

هێزەکانی ڕژیمی سووریا لە ١٨ شوبات/٢٨ی ڕێبەندان دەستی کرد بە ئۆپراسیۆنێکی سەربازی لە گوتەی ڕۆژهەڵات.

ڕووسیا لەگەل هاوپەیمانەکەی توریکا ، گروپە جیهادییەکان و کەسانی مەدەنی ناچار دەکەن کە هەرێمەکانی خۆیان بەجێ بهێڵن و دەربازی ئیدلب و ناوچەکانی دیکەی سووریا ببن.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی (ئیسپۆتینک)ی ڕووسی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا  ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند کە زیاتر لە ٣٨ هەزار چەتە وێڕای بنەماڵەکانیان لە هەرێمی عەرەبەین و غوتەی ڕۆژهەڵات دەربازی پارێزگەی ئیدلب بوونە.

هەروەها لە درێژەی ڕاگەیاندنەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا هاتووە کە، ناوەندی ڕێکەوتنی ڕووسیا  بڕیاری داوەکە تا گروپی فەیلەق-ی ڕەحمان لە غوتەی ڕۆژهەڵات دەر نەکەون ئاگربەستەکە درێژەی دەبێت.

ڕووسیا بەم کارە پاریزگای ئیدلب-ی کردووەتە ناوەندی چەتە و گروپە جیهادییەکان.

ک-ش