ڕژیمی ئێران ٢ڕۆژە هێزی سەربازی ڕەوانەی دێرئەزۆردەکات

ڕژیمی ئێران ماوەی ٢ڕۆژە هێزەکانی خۆی ڕەوانەی ئەو ناوچانەی دەیرئەزۆردەکات کە لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕژیمی سوریا دایە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی هاوار دوێنێ ژمارەیەکی زۆر زرێپۆش وئۆتۆمبێلی سەربازی هێزەکانی ڕژیمی ئێران بەرەو دەیرئەزۆر ڕەوانە کراون. ئاشکرا بووە کە ئەمڕۆش ئەو گواستنەوە و جموجووڵانەی هێزەکانی ئێران بەردەوام بووە.

لەو دواییانەدا دەوڵەتی تورک هەڕەشەی هێرش کردنە سەرباکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریای زۆرتر کردووە. بە پێی لێکدانەوەکان ڕژیمی ئێرانیش پلانی ئەوەی هەیە کە هاوکات ئەویش لە دەیرئەزۆرهێرش بکات و ناوچەکە بخاتە ژێرکۆنتڕۆڵی خۆیەوە.

ک-ش