ڕژێمی تورکیا بە تۆپ و چەکی قورس شەرای بۆردومان کرد

هێزەکانی ڕژێمی تورکیا ناوچەی شەرای عەفرینی بە تۆپی دوورهاوێژ و چەکی قورس بۆردومان کرد .

لەو بارەوە ئاژانسی هەواڵی هاوار (ANH)ی ڕۆژاڤای کوردستان بڵاوی کردووەتەوە: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ۳ شەممە، هێزەکانی داگیرکەرەکانی ڕژێمی تورکیا گوندی ئەلقەمەی سەر ناوچەی شەرای هەرێمی عەفرینی بە تۆپی دوورهاوێژ و چەکی قورس بۆردومان کردووە.
تا ئامادەکردی ئەم هەواڵە، تۆبارانکردنی گوندە بەردەوامە،  بەڵام تا ئێستا زیانەکانی ئەو هێرش و تۆبارانە نەزانراوە.

هـ.هـ