"ڕێبەر ئاپۆ زۆرشتی فێر کردین"

د. عەبدولقانی شوێش ساڵی ١٩٩٠ سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانی کرد بوو وتی:"لە چاوپێکەوتنێکی دوو سەعاتیدا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆدا بووم بە خاوەنی گەنجینەیەک. کەسێکی دڵ نزم و بە ئازارەکانی گەل و هەریمەکەی دەزانی زۆر شتی فێر کردین".

د. عەبدولقانی شوێش دکتۆری ددانە خەڵکی عامودێ-ی سەربە شاری حەسەکەیە، پێش ٢٥ ساڵ لە شاری حەسەکە نیشتەجێ بووە. لە ساڵی ١٩٩٠ بەشدار گروپێکی خوێندکاران بوو، کە سەردانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد. شوێش لەبەر هەندێک کێشە ناتوانێت ئەو جارە بچێت، بەڵام کاتێک دەرفەتی دووەمی بۆ دەرەخسێت یەکسەر چووە سەردانی ئۆجالان.

د. عەبدولقانی شوێش لە کاتی سەردانەکەدا بەمجۆرە بیرەوەری خۆی گێڕایەوە و وتی:"ساڵی ١٩٩٠ ڕێبەر ئاپۆ ویستبووی لەگەڵ گروپێک کە لە ١٠ خوێندکار پێکهاتبوو بەتایبەتی چاوپێکەوتن ئەنجام بدات. ئیمە ویستمان بچین، بەڵام لەبەر هەندێک کێشە بەداخەوە ئێمە نەمانتوانی بچین، ساڵی ١٩٩٥ لەساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە دا چوومە لای سەرۆک.

بە تەواوی ٥٠٠ کەس لە رۆژئاوای کوردستان و سوریا و دەرەوە هاتن ئێمە چووینە لای سەرۆک ئاپۆ، لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا  باسی کاتی پێش دروستبوونی پارتی (پەکەکە) و دوای دروستبوونی پارتیمان کرد، لە قسەکانیدا لە باکوری کوردستان هەتا  تورکیا، رۆژهەڵاتی ناوین و جیهان باسی زۆر شتی کرد".

د. عەبدولقانی شوێش ئەوەی هێنایە زمان ئەو کاتە هێرشی لەناوبردن  کە تانسۆ چیللەر لە کوردستان دەستی پێکرد بوو هەڵسەنگاند و وتی:"ساڵی ١٩٩٤ لە باکوری کوردستان بە دەستی تانسۆ چیللەر و ئەوانەی کە لەگەڵی بوون ٤ هەزار گوندی ئێمە سوتێندران و چۆڵکران، لە کوشتنی بکەر نادیار و ئەوانەی کە بەرەکەیان دیار بوو گەلێک وڵاتپارێز و رۆژنامەوانی ئێمە بە دەستی چەتەکانی تانسۆ چیللەر بێ سەروشوێنکران و کوژران، سەبارەت بەو سەردەمە سەرۆک زۆر لەگەڵ ئێمە قسەی کرد.

لە قسەکانی سەرۆکدا زۆرشت هەبوون، زیاتر جەختی لەسەر ئەوە دەکردەوە کە مرۆڤ دەتوانێت  چۆن خۆی و مێژووی خۆی بناسێت، چۆن دەتوانن وانەی لێ وەربگرن، لە دوای کۆبوونەوەیەکی دوو سەعاتی پرسیاری لە بەشداربوان کرد، کە شتێکی بیانەوێت بپرسن هەیە یان نا. چونکە هەوڵی دەدا کە پرسیار لە سەری ئێمەدا نەهێڵێت  لە ڕێگەی ئێمەوە دەیویست خۆی بگەیەنێتە گەل.

هەڤاڵێک هەبوو کە ئێمە پێکەوە چووبووین، ناوی حاجی حەسەن بوو ئێستا کۆچی دوایی کردووە، ئەو کاتە تەمەنی زۆر لە ئێمە گەورەتر بوو. ئەو پرسیارەی کە دەیویست بیپرسێت لە ڕێگەدا لە هەڤاڵی بەرپرسیار باسیکرد و ئەویش وتی تۆ دەتوانیت بیپرسیت ئەویش پرسی، خوانە کات ئەگەر شتێک بەسەر ئێوەدا بێت ئایا کەسیک هەیە بتوانێت ئەو تەڤگەرە بەڕێوە ببات؟ سەرۆکیش وتی:"ئەگەر ئێوە هەتا ئێستا نەهاتبێتنە سەر هۆشی خۆ، ئەوە تێنەگەشتبێتی، ئەگەر گەل هاوکاریی ڕێبەرەکەی نەکات. ڕێبەر ئەمڕۆ هەیە و سبەی نییە، ئەویش بۆ خۆی مرۆڤێکە، ئەگەر شووێنی ئەو پڕنەکرێتەوە لە بارودۆخێکدا کە ئەوەندە قارەمانێتی و فیداکاری هەیە ئەگەر هەندێک وانەیان لی وەرنەگرین، هێندەی ئەوە گەل مەحکومی نەبوونە".

د. عەبدولقانی شوێش ئەوەشی وت کە چاوپێکەوتن دوو سەعات بۆ هەرکەسێکمان وەک پەروەردەیەک بوو، وتی لە دوای گفتوگۆ ئێمە بەیەکەوە دانیشتین  بەیەکەوە خواردنمان خوارد. نموونەی هەندێک کەس کە ئێمە ئەومان وەک ڕێبەرێک دەناسی  بە هۆی بنەماڵەکەیانەوە دەناسران، لە ئێمەش وابوو کە ئەویش وەک ئەوانە خۆی لەسەروی گەلەوە دەبینێ، لەبەر ئەوەی کەسایەتییەکی کە لە باشووری کوردستان  ڕێبەری دەکەن کاتێک کە دەهاتنە ماڵی ئێمە هەم لە کاتی خواردن و هەم لە کاتی هەستان و دانیشتندا خۆیان لە گەل گەورەتر دەبینی، بەڵام ئەو وا نەبوو.

لە چاوپێکەوتنەکەدا لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئێمە نزیکبوونەوەیەکی بەوشێوازەمان هیچ کات نەبینی، ئێمە ئەوەمان بینی کە هەر شت بە شێوەیەکی زانستی  و فیداکارییە، ئێمە باش فێربووین کە بارودۆخی مرۆڤی ئێمە هۆکاری بن دەستییە، مرۆڤ چۆن خۆی بۆ گەلی خۆی فیدا دەکات و دەبێتە قارەمان. چاوپێکەوتن دوو سەعات بە کەسایەتییەکی نموونەی ڕێبەر ئاپۆدا بۆ من بوو بە نموونەیەک و بە دەستهێنانی گەنجینەیەک. کەسێکی دڵ نزم بوو بە ئازارەکانی گەل و هەرێمەکەی باش شارەزابوو و گەلێک شتی فێری ئێمە کرد.

ر.م