ڕێپێوانی گرسەیی گەلی عەفرین، لەدژی هێرشی سوپای تورکیای داگیرکەر دەستی پێکرد

ڕێپێوانی هەزاران کەسی گەلی عەفرین لەدژی هێرشی داگیرکارانەی سوپای تورکیا دەستی پێکرد.

هێرشی هەمەلایەنەی سوپای داگیرکەری تورکیا بۆسەر هەرێمی عەفرین ٣٦ ڕۆژە بەردەوامە. لە هاوڵاتیانی باکووری سووریا کە خۆیان گەیاندووەتە عەفرین بەشداری ئەم ڕێپێوانەن.

ڕێپێوان لە گۆڕەپانی کاوە دەستی پێکردووە وتا بەردەم نەخۆشخانەی دێرسیم درێژەی ئەبێت و دواترلە بەردەم نەخۆشخانەدا وتار پێشکەش بکرێت.

 بەهەزاران هاوڵاتی بەشداربووی ئەم ڕێپێوانە بە دروشم گەلی جیاواز هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەریان بۆسەرعەفرین شەرمەزارکرد.