ڕێپێوانی گەلی ڕۆژئاوا بۆعەفرین

هەزاران هاوڵاتی لە شارەکانی منبج ، دێرک، گێرکێلەگێ و کوبانی لەدژی داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕێپێوان دەکەن. ئەمڕۆ لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی پشتگیریکردنی عەفرین لە سەرتاسەری جیهان، لە شارەکانی ڕۆژئاوا ڕێپێوان ڕێکخرا.

 

'منبج'

هەزاران هاوڵاتی منبج بەمەبەستی شەرمەزارکردنی داگیرکردنی عەفرین ڕێپێوانیان ئەنجامدا ولە کۆتاییدا  بەیاننامێکیان ئاراستەی ڕای گشتی کرا .

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی پشتگیریکردنی عەفرین لە سەرتاسەری جیهان، لە شاری منبج  ڕێپێوانێک ڕێکخرا.

بەسەدان هاوولاتی منبج لە مەیدانی سەبەر بەحرات کۆبونەوە، لە چالاکییەکەدا نەزهە خەلۆ هاوسەرۆکی مەجلیسی دیموکراتیک-ی منبج ئاماژەی بە کۆچبەری ، تاڵان، کۆمەڵکوژی و هێرشی دەوڵەتی تورکیا کرد. نەزهە ئەوەی خستە ڕوو کە دەوڵەتی تورکیا دوای هێرشکردنەسەر عەفرین هەڕەشەی داگیرکردنی منبج دەکات.

'کوبانی'

هەزاران هاوڵاتی هەرێمی فورات بەمەبەستی شەرمەزارکردنی داگیرکردنی عەفرین لە شاری کۆبانێ ڕژانە سەر شەقامەکان و ڕێپێوان دەکەن.

ئەمڕۆ لە چوارچێوەی خۆپیشاندانەکانی پشتگیریکردنی عەفرین لە سەرتاسەری جیهان، لە شاری کۆبانێش ڕێپێوانێک ڕێکخرا.

هەزاران هاوڵاتی لە گرێسپی، عەین عیسا، سرین و کۆبانێ لە مەیدانی ژنانی ئازادی کۆبانێ گردبوونەوە و ڕێپێوانێکیان بەرەو مەیدانی شەهید عەگید دەستپێکرد.

چالاکوانان بە هەڵگرتنی پانکارد و وتنەوەی دروشم لەدژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک لە خاکی کوردستان بەردەوامن لە ڕێپێوانەکەدا.

سەرەکیرتین دروشم و پانکاردی ڕێپێوانەکە "نا بۆ گۆڕینی دیموگرافیا" و "نا بۆ بێدەنگیی نێودەوڵەتی"ە.

وابڕیارە خۆپیشاندانەکە لە مەیدانی شەهید عەگید بکرێت بە گردبوونەوە چەند کەسێک وەک نوێنەرانی خۆپیشاندەران قسەبکەن.

 ئەمرۆ بۆ هەمان مەبەست لە شارەکانی دێرک وگێرکێلەگێ-ی هەرێمی جەزیرە بە هەزاران هاووڵاتی لە گوند و شارەکانی دەورووبەر ڕژانە سەر شەقامەکان و داگیرکەری دەوڵەتی تورکیایان شەرمەزار کرد.

ک-ش