ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین: چەتەکان زۆر کەسیان ڕفاندووە

ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕایگەیاند کە چەتەکانی تورک بەناوی پۆلیسی سەربازی و گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ناوچەکانی شیێ و جندرێس زۆر کەسی مەدەنیان ڕفاندووە.

دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکان لە عەفرین خەڵکی مەدەنی دەڕفێنن. ڕێکخراوی مافەکانی مرۆڤی عەفرین ڕاپۆرتێکی لەبارەی ڕفاندنی هاوڵاتیان بڵاوکردەوە.

ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیەیە:

"لە ٣ی ئەیلول لە گوندی تەرمیشای ناوچەی شیێ کەمال یوسف، کوڕەکەی، براکەی بەناوی لوقمان یوسف و دوو کوڕی و شوفێرێکی ئەنجومەنی هەرێمی داگیرکەران ڕفێنران.

لە ١٠ی ئەیلولدا مامۆسیا ئەبۆ عەبدۆ ٣٢ ساڵ کە دەرمانفرۆش بوو ڕفێنرا.

١٠ی ئەیلول هاوڵاتی بەناوی جەمیل حەمۆ بە بیانوی ئەوەی کاری حەواڵەی کۆمپانیای حەفتارۆی دەکرد ڕفێنرا. مۆتۆرسکیل و ئۆتۆمبێڵەکەش دەستیان بەسەرداگیرا.

١٠ی ئەیلول محەمەد بەکر (مامۆ بەلەک) خەڵکی گوندی قەرمتلقی جندرێس ڕفێنرا."

ف.ق