ژنانی عەفرین رێکخستن و پەروەردەیان بەهێزتر دەکەن

ژنانی گەنجی عەفرین بۆ بەهێزترکردن و بەرفراوانترکردنی تێکۆشانیان و زیاتر گەشانەوەى بەرخودان لە دژی داگیرکەران قورساییان خستووەتە سەر پەروەردە.

ژنانی عەفرین لە هەرێمی شەهبا رێکخستنەکانیان بەهێز دەکەن. لەو چوارچێوەیەدا بە بەشداریی ١٧ ژنی گەنج لە ١ی حوزەیرانەوە خولێکى پەروەردە دەستیپێکردووە. بەشداربوان ماوەى ٢ هەفتەیە بە ورە و جۆشێکى گەورەوە بەشدارن لە خولە پەروەردەییەکەدا.

یەکێک لە بەشداربوانی خولەکە ناوی هێڤا هاشمە و باسی لە ژیانی رۆژانەیان لە خولەکەدا کرد و رایگەیاند، سیمینارەکانیان بە زۆری لەسەر مێژوو، کۆمەڵگەى سروشتی و راستیی ژنان بوو.

هێڤا هاشم سەرنجی خستەسەر هەلومەرجی قورسی پەنابەرییان بەهۆی داگیرکەرییەوە و رایگەیاند، گەل و ژنانی گەنج ئەو دۆخە قورسە بۆ خۆیان ناکەنە ئاستەنگ و هەوڵ دەدەن خۆیان بە هەموو شێوەیەک پێشبخەن.

هێڤا هاشم ئەوەشی وت "لە رووخساری هەر بەشداربوویەکەى پەروەردەکەدا عەشق و خۆشەویستی و شەیدایی بۆ ئازادبوون و ژیانێکى راستەقینەیان دەبینی".

زەلیزان عوسمانیش راگیەیاند، پەروەردەکەیان خولێکى خۆبەڕێوەبردن و خۆسەر بوو و وتی "پێویستی بەوە هەیە هەموو ژنێک تواناکانی خۆبەڕێوەبردنی خۆی و خۆسەربوونی خۆی بناسێت. بۆ ئەوەى رامان و تێگەیشتنی خۆم بەهێز بکەم بەشدارییم لەم خولە پەروەردەییەدا کرد".

ژ.ت