ژنانی گەنج لە دژی گۆشەگیری بەردەوامن لە ئەنجامدانی ڕێپێوانەکەیان

لە دێرک ڕێپێوانی ژنانی گەنج لە دژی گوشەگیریى سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢ هەمین رۆژدایە و بەردەوامە.

ڕێپێوانی یەکێتیی ژنانی گەنج بۆ پرۆتستۆکردنی گۆشەگیریى قورس لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و پشتگیریکردنی چالاکییەکەی هاوسەرۆکی کەجەدە و پارلەمانتاری هەدەپە لەیلا گیوڤەن، لە دێرک دەستی پێکرد و لە ٢ هەمین رۆژدایە و بەردەوامە.

ڕێپێوانەکە ئەمڕۆ بەرەو گوندی عەین دیوار بەردەوام بوو.

ڕێپێوانەکەی دوێنێ بە دروشمی 'راپەڕە - سەری هڵدە' دەستیپێکرد

دوێنێ ڕێپێوانی یەکێتیی ژنانی گەنج بە دروشمی 'سەری هڵدە، بەرخۆدان بکە، فاشیزم تێکبڕوخێنە، ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ بەدی بهێنە' لە گوندی خانە سەری دێرک بەرەو ناوەندی شار دەستی پێکرد.هەروەها لە هەرێمی جزیر ٢٠٠ ژن بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردبوو.

چالاکوانەکان دوێنێ گەیشتنە ناوەندی شار و ئەمڕۆ بەیانی لە بەردەم ناوەندی شەهید باوەڕی بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێری سووریا بەرەو گوندی عەین دیوار بەڕێکەوتن.

چالاکییەکە لە گوندی عەین دیوار بە بەیاننامەیەکی رۆژنامەنووسی کۆتایی پێدەهێندرێت.

ر.م