کاروانێکی ئۆتۆمبیلە سەربازیەکانی دەوڵەتی داگیرکەر چوونە ناو خاکی سوریاوە

کاروانێکی سەربازیی دەوڵەتی تورک کە پێکهاتبوون لە ٢٥ ئۆتۆمبێل چوونە ناو خاکی سوریا و ڕوویان لە خاڵەکانی سوپای تورک لە ئیدلب کرد.

بەپێی هەواڵێکی ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ کاروانێکی سەربازیی دەوڵەتی تورک کە پێکهاتبوون لە ٢٥ ئۆتۆمبێل، لە دەروازەی سنووری کەفەر لۆسین، ڕوو لە خاڵەکانی سوپای تورک چووەنە ناو خاکی سوریاوە.

لە دەستپێکی ئاڵۆزییەکانی سوریاوە، ژمارەی ئەو ئۆتۆمبێلە سەربازییانەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە چوونەتە ناو خاکی سورریا، بەم ٢٥ـەشەوە، گەیشتووەتە دوو هەزار و ٧٧٥ ئۆتۆمبێلی سەربازی.

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر ئەمڕۆ کۆبوونەوەی سێقوڵی نێوان "ڕوسیا، ئێران و تورکیا" لە چوارچێوەی دانوستانەکانی ئاستانە لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجامدەرێت.

ز.ش