کردەوە دڕندەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لەسەر ئیزدیەکان و هاوڵاتیانی عەفرین

کردەوە نامرۆڤیەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر و چەتەکانی لە عەفرین رۆژ بە رۆژ لە زیادبووندایە. کردەوە دڕندانەکانی وەک فڕاندن ، بەتاڵانبردن، کوشتن و ئەشکەنجەدانی هاوڵاتیانی عەفرین و کۆمەڵگای ئیزدیی بێ وەستان بەروامە.

هاوڵاتیانی عەفرین بەتایبەتی هیچ کاتێک باوەریان نەدەکرد لە سەر جێگا و نیشتیمانی خۆیان ئاوارە و کۆچبەر ببن. لە سوریا بەگشتی تەنیا هەرێمی عەفرین ئارامی تێدابوو، بەڵام لە دوای داگیرکاریەکانی تورکیا و چەتەکانی لە ٢٠ ئاداری ساڵی ٢٠١٨ بە شێوازێکی وەحشیانە و رەگەزپەرەستانە ‌هێڕشیان کردە سەر عەفرین و بۆ ناوچەکە بوونە جێگای ترس. لە هێرشەکەیان لە دژی عەفرین ژمارەیەکی زۆری ژن و منداڵ و پیر گیانیان لەدەستدا. بە سەدان هەزار کەس ئاوارە و کۆچبەر بوون لە سەر خاکی خۆیان  ناچار کران ماڵەکانیان بەجێ بهێڵن. لە دژی ئێزدیەکانی عەفرین کردەوەی دڕندانە و ئەشکەنجەی گران لە لایەن داگیرکەرانەوە پێکهات، ئەو کردوە دڕندە و نامرۆڤیانەی کە دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی بەرامبەر بە گەلی ئیزدی کردیان بە کردەوەکانی داعش دەچوون کە بەرامبەر ئیزدیەکان لە شەنگال کردیان.

کوردانی ئیزدی لە عەفرین

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی کە لە یەکێتی گەلی ئیزدی لە عەفرینەوە بەدەستمان گەیشتوون، ئەوەمان پێ دەڵین لەسەرەتای نوسینەوەی مێژووی کوردانی ئیزدی هەر لە عەفرین بوونیان هەبووە و ژیاون، وا دیار دەبێت کە هەموو شوێنەوارە  مێژوویە پیرۆزکانی عەفرین هی ئیزدیەکانە و ئەوەش ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە عەفرین خاکی کوردی ئیزدیەکانە.

ناوی چەند گوند و شوێنەوارێکی ئیزدەیەکان لە عەفرین:

١-ناوچەی شێراوە( چیای لێلون):

"ئیسکا، شادێرێ، گەزوێێ، برج عبدلۆ، عەین دارا، تێرنادی، قیباری، کیمارێ، باسوفان و بەعیە"

٢-ناوچەی شەرا(شەکاک):

"قەتمێ، سینکا، بافلێۆن، قەسەتەڵ، جندۆ، ئەلی قینا'

٣- ناوچەب جندرێس:

" فەقیرا، قژوما، ئاشکی شەرقی، چەقەلا، کەفەرزیتی و ناوەندنی ناوچەی جەندرێس" ناوەندنی هەرێـمی عەفرین.

مەزارگەی باوەریەکانی گەلی ئێزیدی لە عەفرین

بە گوێرەی ئەو زانیاریانەی لە یەکێتی ئێزدیەکانی عەفرینەوە وەرگرتووە، ١٩ مەزارگەی ئیزیەکان لە عەفرین بوونیا هەیە، ناو و شوێنەکانیان بەم شێوازەی خوارەوەیە:

١-بارسا خاتون(قەستەل جندو)

٢-شێخ حەمید( قەستەل جندو)

٣-شیخ غەریب( سێنکا)

٤-جەبەل خان(قێبار)

٥- مەڵەک ئەدی( قیبار)

٦-شێخ جئنێد( فەقیرا)

٧-هۆگر( قەرە جئرنێ)

٨- شیخ بەرەکات( چیای شێخ بەرەکات)

٩-شێخ عەلی( باسوفان)

١٠ شێخ ڕەکاب( شادێرێ)

١١- شەرفەدین ( باسوفان)

١٢- بێلامەنان( کەفەرنجی)

١٣- بێر جەفەر "جەفەر" (مەشاڵی کیکلاز زیارەتی لێە)

١٤-بێرج جندی( قێبار)

١٥- زیارەتی حوجرە( قیبار)

١٦-شێخ عەبدولقادری ترێندی( ترێندی)

١٧-شێخ کەراس( دێر بەلوت)

١٨- مەزارگەی ئەبوو کەئەبێ ( گوندی ئەبوو کەئەب)

١٩- شێخ قەساب( بورجی قاس)

ئەو مەزارگانەی کە لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی کراونەتە ئامانج ئەمانەن:

-مەزارگەی شێخ عەلی لە گوندی باسوفان تاڵان کراوە شتەکانی ناوی تێک شکێندران و سوکایەتی بە پێرۆزیەکانی گەلی ئیزدی کراوە.

-مەزارگەی شێخ غەری لە گوندی سێنکا لە ناوچەی شەرا ڕوخێندراوە.

-مەزارگەی قەرە جرنێ لە نزیک ناوچەی مەیدانەكی روخێندراوە.

-مەزارگەی  مەلەک عەبدی لە گوندی قێبار ڕوخێندراوە.

 مەزارگەی ئیزدیەکان لە گوندەکانی قستەل جندو رووخێندراون:( مەزارەگەی بارسا خاتون، مەزارگەی شێخ حەمد).

هەروەها لە ناوەندی عەفرین و ناوەندی یەکێتی ئیزدیان و ناوەندی چاند و کلتوری ئیزدیان ڕوخێندراوە، پەیکەری نەبی زەردەشت قوبەی لالش روخێندراوە کە مێژووکەی نزیکەی ١٣٠٠ ساڵ پێش زایین بوو.

 لە کۆتایەکانی مانگی شوباتی ٢٠١٨ فرۆکەی جەنگی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر شوێنی عەین دارا میری مەزارگەی شێخ جندی و عەبدولرحمان لە گوندی فەقیرای بۆردومان کرد.

مەزراگەی حەنان لە گوندی مەشاڵی هاتەیان ڕووخاند.

کوشتن و ڕفاندنی گەل و رەگەزپەرستی لەسەردمی داگیرکاری تورکیا و چەتەکانی

هاوڵاتیەک بە ناوی عەبدۆ عەموو فواد و فواد حسۆ عەبدۆ ناسر لە گوندی قیباری لە بەرواری ٢٤ ئاداری ساڵی ٢٠١٨ بە بۆمبی دانراو کە لەلایەن چەتەکانەوە لە مالیان دانرابوو کرایە ئامانج. لە دوای ئەوەی جەنازەکەیان بەخاک سپارد باوکی فواد بە ناوی حەسۆ عەبدۆ لە لایەن کەتیبەی شێخ زەیتون دەستگیرکرا و بە بەرتیلی ٩ هەزار دۆلار ئازاد کرا.

هاوڵاتیکی تر بە ناوی شەمۆ مەمۆ تەمەن ٦٦ ساڵ لە گوندی قیبار لە لایەن کەتیبەی شیخ زیتون کوژرا، لە بەر ئەوەی دوعا ئیسلامیەکانی نەخوێندەوە.

ژنێکی عەفرینی تەمەنی ٦٦ ساڵ بە ناوی فاتمێ حەمکی و هاوژینی حەنان بەرێم لە گوندی قتەمێی لەبەر ئەوەی ئامادە نەبوو ماڵەکەی خۆی چۆڵبکات بۆ چەتەکانی کەتیبەی فورات بۆمبیان کردە ماڵەکەیەوە لە ناو ماڵی خۆێ کوشتیان.

خانەوادەی حەسەن عەبدۆی بە ناوی عەبدۆکێ دەناسرێت لە گوندی قەستەل جندۆ لە کاتی دەوڵەتی تورکیا هێڕشیان کردە سەرعەفرین لە بەرورای ١١ نیسانی ٢٠١٨، ئەو خێزانە لەبەر کردوە دڕندانەکانی دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی لە ڕیگادابوون بۆ ئەوەی عەفرین بەجێ بهێڵن، بەڵام لە ڕیگادا بۆمبیان پێدا تەقیەوە و گیانیان لەدەستدا.

ناوەکانیان واهابوون:

حەسەن عەبدۆ ٩٠ ساڵ، هاوژینی حەسەن عەبدۆ، قودرەت سلێمان  کچی موسا تەمەن ٦٥ ساڵ، یاسر عەبدۆ کوری حەسەن تەمەن ٣٢ ساڵ، هاوژینی یاسر بە ناوی حامیدە عەسۆ کچی خالید تەمەن ٢٢ ساڵ  و روحین کچی یاسر عەبدۆ تەمەن ٧ ساڵان.

دوو ژن لەگەڵ خانەوادەی حەسەن عەبدۆ بوون یەکێکیان ناوی فیدانی ڕەشید  کچی خالیدە و تەمەنی ٦٠ ساڵ بوو  لەگەڵ کچەکەی کە ناوی شیرن حەمدۆ شەمۆی تەمەن ٢٦ سال، لە ڕێگا شەهیدبوون.

گەنجێک بە ناوی نەرجیس دەوود تەمەن ٢٤ ساڵ لە گوندی کیماری ناوچەی شێراوە  لە ساڵی ٢٠١٩  کاتێك نەجریس لەسەر کاری خۆی بوو لەگەڵ هاوکارەکەی عەلی الشاگوری کریکارەکانیان دابەش دەکرد لەسەر ڕیگاوبوون لە ناوچەی شەرا بە شێوازێکی نامرۆڤانە لە لایەن چەتەکانەوە شەهید کران.

ڕفاندنی کوردە ئێزدیەکان ؛

هاوڵاتیەک بە ناوی حەسۆ ناسر باوکی شەهید فواد لە گوندی قیبار دەستگیر کرا و ئەشکەنجە درا و بە ٩٠٠٠ دۆلار بەریاندا.

هاوڵاتیەک بە ناوی حەسەن دەروێش شەمۆ تەمەن ٧٥ ساڵ لە ٢٨ی ٤ی ٢٠١٨ لە گوندی قیبار لە ماڵی خۆی ڕفێندرا.

گەنجێک بە ناوی جوان سەییدڕەش تەمەن ٢٢ ساڵ لە گوندی قیبار ڕەفێندرا.

هاوڵاتیەک بە ناوی حەنان عەلی لە گوندی قیبار لە ١٠ی ٥ی ٢٠١٨ ڕەفێندرا.

٦ کەس لە خانەوادەی عیرفۆ لە گوندی قیبار ڕەفێندران و لە پاش ئەوەی بڕێک پارەیاندا ئازاد کران.

ژمارەیەک لە هاوڵاتیانی گوندی قیتمێ سەر بە ناوچەی شێرا لە لایەن چەتەی سوپای شەرقییەوە رفێندران.

ناوەکانیان بەم شێوەیە بوون؛

حاجی ئەحمەد ٧٠ ساڵ، حوسێن ئیبۆ ٧٠ ساڵ، حەمید قاسم، عەدنان قاسم، فەوزی محەمەد شیمۆ بە هەردوو مناڵەکانیەوە کە تەمەن ١٥ و ١٦ ساڵ بوون، نیدال قاسم و کوڕەکەی بە ناوی حەمدوش تەمەن ١٥ ساڵ.

ئەیمەن حەمید، شێخۆ جومعە، حەنان حەسەن و کوڕەکەی بە ناوی ئازاد بە خراپی ئەشکەنجە دران و ٢٥٠٠٠ دۆلاریان داواکردوە لێیان.

کچێک بە ناوی نەورۆز خەلۆ تەمەن ١٩ ساڵ رفێندراوە و دوای ١٢ ڕۆژ بەریانداوە.

هاوڵاتیەک بە ناوی عەلی عەلۆ ئیبۆ تەمەن ٧٥ ساڵ لە گوندی قەستەل جیندۆ رەفێندرا و تاکو ئیستا هیچ زانیاریەکی لە بارەوە نیە.

هەنێک هاوڵاتی لە گوندی چەقەڵێ جومێ لە ٣١ی گوڵانی ٢٠١٨ ڕإێندران.

ناوەکانیان بەم شێوەیە بوو؛

موسا نەبی ٣٢ ساڵ، دوای چەند رۆژێک ئازاد کرا.

عەبدولرەحمان قازیقلێ حەسۆ، عەبدولرەحمان دوای ئەوەی دەستگیرکرا بەڕێیان کرد بۆ زیندانی سیجۆ لە عەزاز و ئەشکەنجەیەکی زۆر درا، هەروەها لەبەر ئەشکەنجەدان ڕەوشی دەرونی تێکچوە، پاشان بە بڕێک پارە عەبدولرەحمانیان بەردا.

هاوڵاتیەک بە ناوی مەجید ئیسۆ کە بە ناوی زەردەشتی بەناوبانگە و تەمەنی ٤٠ ساڵە و لە گوندی فەقیرە لە ناوچەی جندرێس ڕفێندراوە، لە دوای ماوەیەک ئازاد کرا.

گەنجێک بە ناوی ئێزیدخان عارف ئیسۆ تەمەن ٣٢ ساڵ لە گوندی فەقیرە لە ١٣ی ٦ی ٢٠١٩ لە لایەن فەیسەڵ ئەلحەمزە رفێندراو و لە بەرامبەر ١٢٠٠٠ دۆلار ئازاد کرا.

ژنێک بە ناوی عافیەت جومعە تەمەن ٣٥ ساڵ لە گوندی قیتمێ رفێندراو و دوای ئەوەی بڕێک پارەیان پێدرا ئازاد کرا.

سەدیقی ئیبۆ تەمەن ٣٢ ساڵ لە گوندی قیتمێ رفێندرا، لە دوای ئەوەی بڕێک پارەیاندا لە بەرامبەر ئەو بڕە پارەیە بەریاندا.

خانۆ ئیسا تەمەن ٦٥ ساڵ لە گوندی قیبارێ رفێندراو و بە بڕە پارەیەک بەریانداوە.

فاتیمە فواد ناسێر تەمەن ٦٥ ساڵ لە گوندی قیبارێ رفێندراوە و بە بڕە پارەیەک بەریاندا.

هاوڵاتیەک بە ناوی سەیید غەریب هیسۆ تەمەن ٥٨ ساڵ و هاوژینەکەی گەلییە حەسەن تەمەن ٥١ ساڵ لە گوندی چەقەڵێ جومێ و لە عەفرین ئەژێن، لە ٢٨ی ٦ی ٢٠١٩ لە لایەن گروپی چەتەکان دەڕفرێندرێن بەرەو جێیەکی نادیار براون.

شەهید غەریب هیسۆ ئەم جارە لە ٢١ی ٦ی ٢٠١٩ دەستگیرکراوە و دوای ئەوەی ٢ ملیۆنیان بە گروپەکە داوە بەریانداوە.

هەروەها گروپێک بە ناوی پۆلیسی مەدەنی لە پاش ئەوەی سەیدیان رفاند دەستیان گرت بەسەر ماڵەکەیدا کە لە بەرامبەر پارکی نەورۆزە و لە پاش ٢ هەفتە کاتێک پارەیان دا بەریاندا.

گەنجێکی ئێزیدی بە ناوی جیهان فەخری عەلی لە گوندی قیبارێ لە ١٠ی مژداری ٢٠١٩ کاتێک لە گوندەکەیانەوە بەرەو عەفرین دەڕۆیشت لەسەر ڕێگادا لە لایەن فەیسەڵ ئەحرار ئەلشام لەسەر بەربەستی ئەوان دەرفێندرێت و لە پاش ٧ ڕۆژ بەریاندا.

کچێک بە ناوی رۆیا حەنانو موستەفا تەمەن ١٥ ساڵ لە ١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە گوندی گەزیوییە لە لایەن فەیلەقی ئەلشام دەرفڕێنرێت.

ئەو چالاکیانەی کە گروپی فەیسەڵ ئەلشام ئەنجامی داوە بە هاوکاری ژنانی پێچە و عابا و بە ئۆتۆمبێلی هۆندای جام ڕەش ئەنجام دراوە. هەروەها بە شێوەیەکی وەحشیانە لە ناو ئۆتۆمبیلەکانیان دەستگیرکران، پێش ئەوەی رویا بڕفێنن باوکی لە لایەن فەیسەڵ ئەلشام کەوتە مەترسیەوە و هەڕەشەی لێکرا، هەروەها کچێک بە ناوی رۆیا ڕاستی ئەشکەنجەی زۆری لێکرا و لە ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩ لە پاش ئەوەی پارەیان پێدان، بەریاندا.

گەنجێک بە ناوی ئارین دیلێ حەسەن ٢١ ساڵ لە گوندی کیماری ناوچەی شێراوە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٠ لە لایەن چەتەی حەمزەتەوە رفێندرا و تاکو ئێستا هیچ ئاگاداریەک لە بارەیەوە نیە.

گوڵێ حەسەن لە گوندی بیرج عەبدەلۆ لە ٩ی ئاداری ٢٠٢٠ ڕفێندرا و ئەشکەنجە درا، لە ١٧ی نیسانی ٢٠٢٠ بەریاندا.

هەروەها کچی گوڵێ حەسەن بە ناوی غەزال  بیتال لە ٥ی ئازاری ٢٠٢٠ ڕەفێندرا و لە ١٥ی نیسانی ٢٠٢٠ بەریاندا، کاتێک ئەو کچەیان رفاند چەتەکان فشاریان بۆ هێناوە کە ببن بە موسڵمان.

ز.ش