کوبیلای: بۆ ڕزگاربوون لە دەسەڵات، پێویستی بە هەڵبژاردنی پێشوەختەیە

گونای کوبیلای وتەبێژی هەدەپە ڕایگەیاند، بۆ ڕزگاربوون لەم دەسەڵاتە پێویستە بانگەوازی بۆ هەڵبژاردن بەهێز ببێت و وتی، " دەوڵەتی تورک لە ناوچەی دوتاخی ئاگری دڕندەیی ئەنجامداوە."

گونای کوبیلای وتەبێژی هەدەپە ڕاشێگەیاند، لە ناوچەی دوتاخی ئاگری کە ٤ کەس ژیانیان لەدەستدا، دەوڵەتی تورک دڕندەیی ئەنجامداوە و وتی، "ئەگەر وەزیری ناوخۆ کاری نایاسایی و تاوان ئەنجامنادات، بۆچی ڕیگە نادات پەرلەمانتارەکانمان سەردانی ناوچەی دوتاخ بکەن."

گونای کوبیلای وتەبێژی هەدەپە لە ناوەندی گشتی هەدەپە لەبارەی پرسی ڕۆژەڤ کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسی ئەنجامدا.

کوبیلای ئاماژەی بە دانیشتنی دۆزی ژیتەمی ئەنقەرە و دانیشتنی دۆزی کۆمەڵکوژی میتینگی هەدەپە لە ئامەد کرد و وتی، "تا بکوژ و بەرپرسانی کۆمەڵکوژیەکە سزا نەدرێن، دادپەروەری جێگای خۆی ناگرێت.

'تابلۆی دڕندەیی چووە مێژوویەوە'

کوبیلای ئاماژەی بە گەماڕۆ و قەدەغەکان کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا دەستیپێکرد و لە هەندێک ناوچە تا ئێستاش بەردەوامە و وتی، "تابلۆی دڕندەیی کە لە هەندێک ناوچە ئەنجامدرا لە مێژوودا جێی خۆی گرت. مێژوو، شار و ژیانی مرۆڤەکان تێکدرا و لەناوبرا. لەو جێگایانەی کە قەدەغە تێیایدا ڕوویاندا بەقەدەر سەرە دەرزیەکیش لێپرسینەوەکان سوودی نەبووە.

کوبیلای وتیشی، "هێرشێکی دڕندە لەدژی دایکی تایبەت و جەمیلە چاگیرا ئەنجامدرا. ئابڕۆ و ویژدانی مرۆڤایەتی هیچ کاتێک دایکی تایبەت و جەمیلەی بچووک لەبیرناکات."

سجیلی سیاسی تورکیا نانوسرێتەوە

کوبیلای ئاماژەی بە کوشتن، ئەشکەنجە، کۆچبەری، دەستەسەرکردن و گرتن و کوشتن و هەروەها دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەی گەل کرد و وتی، "لە ڕووی مافەکانی مرۆڤەوە، تورکیا یەکێک لەو ولاتانەیە کە سجیلی سیاسیەکەی نانوسرێتەوە."

٤٧٨ هاوڵاتی مەدەنی کوژراون

کوبیلای ئەوەی خستەڕوو، بە هۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکەوە بۆ سەر باکوور و ڕؤژهەڵاتی سوریا ٣٠٠ ەزار کەس کۆچبەربوون و ٤٧٨ هاوڵاتی مەدەنیش کوژراون و ٧٠ هاوڵاتیش بریندار بوون

'لە دوتاخ دڕندەیی ئەنجامدرا'

کوبیلای ئاماژەی بە کوشتنی ٤ کەس لە گوندی موشیانی سەر بە ناوچەی دوتاخی ئاگری لە ٦ی کانونی یەکەمدا کرد و وتی، " یەکێک لە ڕووداوە دڕندەکان ڕووداوەکەی گوندی موشیانە. لە ئۆپەراسیۆنێکدا ٤ کەس کوژران. لە ناو کوژراوەکاندا مورات کاتا باوکی ٣ منداڵ هەبوو کە لە غەریبی کاری دەکرد و هاتبووە لای منداڵەکانی . بە پێی گێرانەوەی بنەمالە و دیمەنەکان، بە سەدان گولە بەرەو ڕووی موراد کایا تەقینراوە. تەرمەکەی دوای ٣ ڕۆژ ڕادەستی خانەوادەکەی کراوە. تەرمەکەی لەناو گەماڕۆی سەربازەکان بەخاکسپێردراوە. وەک ئەوەی کوشتنی موراد کایا بەس نەبێت، هاوسەر و براکەشی دەستگیرکران.

ڕێگەیان بە چوونی شاندەکەمان نەدا

شاندەکەمان کە لە کۆمەڵیک پەرلەمانتار پێکدەهات و هەوڵیدا بچێتە گوند و لێکۆلینەوە لە ڕووداوەکە بکات، ئاستەنگ کرا. بۆچی؟ ئەگەر ئێوە شتێک لە گەل ناشارنەوە و ئەو شتانەی کە دەڵێن درۆ نەبێت، بۆچی ناهێڵن شاندی پەرلەمانتارەکانمان سەردانی ئاگری بکەن و بچنە ئەو گوندە؟ ئەگەر وەزیری ناوخۆ کاری نایاسایی و تاوان ئەنجامنادات، بۆچی ڕیگە نادات پەرلەمانتارەکانمان سەردانی ناوچەی دوتاخ بکەن؟ پێویستە وەزارەتی ناوخۆ ئەم پرسە ئاشکرا بکات."

'یاسای دوژمنایەتی'

کوبیلای وتیشی، "کۆتایی بە یاسای دوژمنایەتی بهێنن کە بە هەستی ڕق و کینە پڕبووە و عوسمان کاڤالا، سەلاحەدین دەمریتاش، فیگەن یوکسەکداغ و هەموو پەرلەمانتار و هەڵبژێردراوەکان ئازاد بکەن."

بانگەوازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە

بۆ ئەوەی ئێمە لەم دەسەڵات ڕزگارمان ببێت، بەهیزکردنی بانگی هەڵبژاردن زۆر گرنگە. ئەم دەسەڵاتە، لە سەرەتادا پرسی کورد، ناتوانێت هیچ کێشەیەکی ئەم کۆمەڵگایە چارەسەر بکات، خاوەنی ئەو ئاسۆیە سیاسیە نییە. پێویستە ئەم دەسەڵاتە لەناوبچێت."

ف.ق