کوردستانیانی شاری ستۆکهۆڵم چالاکیەکی پشتیوانیان بۆ ڕۆژئاوا ساز کرد

چالاکی و پشتیوانیەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و شەرمەزارکردنی داگیرکەری دەوڵەتی تورک بۆ سەر ڕۆژئاوا لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەردەوامە. لەم چوارچێوەیەدا کوردستانیانی شاری ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید چالاکیەکیان ساز کر.

کوردستانیانی ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید لەگەڵ دۆستەکانیان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک و پشتیوانی لە گەلی ڕۆژئاوای کوردستان چالاکیەکیان ئەنجام دا.

لە چالاکیەکەدا کە لە گۆڕەپانی Sergelstorg ئەنجام درا ئاڵای یەپەگە/یەپەژە و پەیەدە بەرز کرانەوە و دروشمی پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان ووترانەوە.

ژنێکی سویدی بە ناوی ئاننا وەک پشتیوانی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پانکارتی 'ڕۆژئاوا ئازاد کەن' و 'ژن، ژیان' ئازادی' لە گۆڕەپانەکە داناو وەک هاوسۆزیەک ٤ مۆمی لەبەردەم پانکارتەکە داگیرساند.

لە چالاکیەکەدا کە چەندین سروود و هەڵبەست خوێنرانەوە، کوردستانی و دۆستەکانیان، گەنجان و خەلکی دەوروبەری گۆڕەپانەکەیان لە کۆمەڵکوژی و داگیرکەریەکانی دەوڵەتی تورک لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری سوریا ئاگادار کردەوە.

ز.ش