کۆتایی هێنانی خولێکی پەروەردەی فەرماندەکانی قەسەدە لە ڕۆژئاوا

لە ئەکادیمیای سەربازیی شەهید لۆرەنس هەفتەمین خولی پەروەردەی فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات-قەسەدەی کە بە بەشداربوونی ٧٠ فەرماندەی قەسەدە دەستیپێکردبوو کۆتایی پێهات.


ئەمڕۆ لە ئەکادیمیای شەهید لۆرەنس لە شارۆچکەی عەین عیسای سەربە کانتۆنی گرێسپی، بە ئەنجامدانی مەراسیمێک ٧می خولی پەروەردەی فەرماندەکانی قەسەدە کۆتایی پێهات.
مەراسیمەکە بە بەشداربوونی دەیان فەرماندەی پلەبەرزی قەسەدە و وتەبێژی ئەنجومەنی سەربازیی منبیج دەستیپێکرد.
پاشان شەڕڤان دەروێش، یەکێک لە فەرماندەکان قەسەدە قسەی کرد و وتی: دەبێت لەدژی دوژمنایەتییەکانی حکومەتی تورکیا  تێبکۆشین و وڵاتەکەمان لە داگیرکەرەکان پاک بکەینەوە.
پاشان، فەرماندە ڕاهێنراوەکان سوێندیان خوارد و بە گێڕانی ئاهەنگێک کۆتاییان بە مەراسیمەکە هێنا.