کۆرۆنا بۆریس جۆنسۆنی لە کەرەنتینەوە رەوانەى نەخۆشخانە کرد

بۆریس جۆنسۆن سەرۆک وەزیرانى بەرتیانیا لە دواى ئەوەى پشکنینى بۆ کرا و دەرکەت تووشبوی ڤایرۆسی کۆرۆنایە، لە دواى ماوەیەک مانەوەى لە ژێر چاودێری و کەرەنتینەدا رەوانەى نەخۆشخانە کرا.

بۆریس جۆنسۆن بەهۆی تۆشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کەرەنتینەى ماڵ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە تاوەکو لەوێ لە ژێر چاودێریدا بێت و کار بۆ چارەسەرکردنی بکرێت.

سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنى وەزیرانى بەریتانیا لەوبارەیەوە رایگەیاندووە "ئەوە رێوشوێنێکە، لەو کاتەوە سەرۆک وەزیران تووشی کۆرۆنا بووە ١٠ رۆژ تێدەپەڕێت و ئەو ماوەیەش لە کەرەنتینە و لە ژێر چاودێریدا بووە".

لە ٢٤ کاتژمێری رابردودا لە بەریتانیا ٦٢١ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە. بە گشتی ٤ هەزار و ٩٣٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە بەریتانیا گیانیان لەدەستداوە و ٤٧ هەزار و ٨٠٦ کەسیش تووشی ڤایرۆسکە بوون.

ژ.ت