کۆرۆنا بەرۆکی سوریاشی گرت، ٤ حاڵەت تۆمار کران

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سوریا رایگەیاند، ٣ حاڵەتی نوێ ڤایرۆسی کۆرۆنایان تۆمار کردووە و بەم پێیە ژمارەی تووشبووان لەو وڵاتە گەیشتە ٤ کەس.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سوریا ئاشکرای کرد، لە ناوچەی ئەلدیوێری شامی پایتەختی ئەو وڵاتە ٣ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون.

نزار یازجی بەڕێوەبەی تەندروستی سوریا لە ٢٢ی ئەم مانگەدا ئاشکرای کردبوو، حاڵەتێکی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە.

ز.ش