یەپەگە ویەپەژە :لە عەفرین تاوانبارانی شەڕ دەکەینە ئامانج

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا شەڕڤانانی یەپەگە ویەپەژە لە عەفرین لە دژی داگیرکەران ٨ چالاکییان ئەنجامداوە. ڕاگەیەندرا کە لەو چالاکییانەدا ژمارێکی زۆر لە داگیرکەران کوژواون.

دوای داگیرکردنی عەفرین سوپای تورکیا وگروپە چەتەکانی،فشاروتوندوتیژی لەهەمەبرهاووڵاتیان عەفریندا ئەنجام دەدەن. شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە دوابەدوای یەک لە دژی سوپای تورکیا و چەتەکان چالاکی ئەنجام دەدەن. ئاشکرا کرا کە شەڕڤانان لە چوارچێوەی هەڵمەتی دویەمین-ی بەرخۆدانی سەردەمدا لە ماوەی یەیک هەفتەدا ٨ چالاکییان لە دژی داگیرکەران ئەنجام داوە. دوای داگیرکردنی عەفرین دەوڵەتی تورکیا سیاسەتی گۆڕینی دیموگرافیای عەفرین-یان کردووەتە بەر، هەروەها دزی، تاڵان، ڕفاندنی هاووڵاتیان، ئەشکەنجە، زوڵم وزۆر لەسەر گەلی عەفرین بەڕێوە دەبەن. سوپای تورکیا و چەتەکانی لەم ماوەدا دەستیان کردووە بە سوتاندنی عەرد، باخ و کێڵگەکانی هاووڵاتیان.

لەهەمبەر ئەو کردەوانەی داگیرکەراندا هێزەکانی یەپەگە و یەپەژە لە چوارچێوەی هەنگاوی دوویەمین-ی بەرخۆدانی سەردەمدا لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجام دەدەن.

شەڕڤانانی یەپەگە لە عەفرین وناوچەکانی دەورووبەر لە دژی سوپای تورکیا و چەتەکانی چالاکیان ئەنجامداوە، لەماوەی هەفتەیەکدا ٨ زنجیرە چالاکی ئەنجامدراوە. ڕاگەیەندراوە کە لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا ژمارێکی زۆر لە سەربازان و چەتەکانی سوپای تورکیا کوژراون.

'چالاکی شەڕڤانان'

لە سەوی ١٣ی حوزەیران/٢٣ی جۆزەردان لە سەر ڕێگەی نێوان گوندی کیمارا و بەرادێ-ی ناوچەی شێراوادا، شەڕڤانان ئۆتۆمبێلێک-ی سەربازی گروپەچەتەکانی  فیرقەی حەمزەیان کردە ئامانج و لەو چالاکییەدا ٣ چەتە کوژران. لەو چالاکییە دا  سێ چەتە بە ناوەکانی موسەتەفا عەبدوڵا، محەمەد خالد، ئەحمەد ئەبو جەراح کوژران.

لە ڕۆژی ١٤ی حوزەیران یەکینەیەکی شەڕڤانان دوای چاودێری ورد یەکینەیەکی سوپای تورکیایان کە لە گوندی خاڵتا-ی عەفرین وەستابوون، کردە ئامانج. لەو چالاکییەدا ئۆتۆمبێلێک-ی سەربازی سوپای تورکیا تێکشکا، لەو چالاکییەدا سەربازێک و ١٢ چەتە کوژران.دوای ئەو چالاکییە زریپۆشێکی سوپای تورکیا کە ویستی هێرش بکات لە لایەن شەڕڤانانەوە کرایە ئامانج و وێڕای سەربازانی ناو زرێپۆشەکە تێکشکا.ژمارەی کوژراوانی ناو زرێپۆشەکە نەزانراوە.

' ٢هەزار و٤٧٩ سەرباز و چەتەی سوپای تورکیا کوژراون'

 بە پێی ڕاگەیەندراوی فەرمی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە، ژمارەی ئەو سەرباز و چەتانەی سەربە سوپای تورکیا کە لە عەفرین کوژراون گەییشتووەتە ٢هەزار و٤٧٩ کەس.

فەرماندەکانی یەپەگە ویەپەژە ڕایانگەیاندووە کە ئەوان چالاکییەکانیان لە دژی سوپای تورکیا و چەتەکان بەردەوام بکەن.

ک-ش