کۆمەڵێک هاوڵاتی دیکە لە باشورەوە گەڕانەوە واری خۆیان

هاوڵاتیانی ڕۆژئاوای کوردستان کەبە هۆی دڕندەیی و هێرشی سوپای تورک و چەتەکانی بەناچاری ئاوارەی باشوری کوردستان بوبوون، دەگەڕێنەوە ڕۆژئاوای کوردستان بۆسەر واری خۆیان.

هاوڵاتیانی ڕۆژئاوا، باکورو ڕۆژهەڵاتی سوریا کە لەسەرەتای هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک و گروپە چەتە هاوپەیمانەکانی بەناچاری ئاوارەی باشوری کوردستان بوبوون، هێدی هێدی دەگەڕێنەوە سەر واری خۆیان.

ئەمڕۆش لە دەرگای سنوری سێمێلکاوە ٥٠ هاولاتی دیکە گەڕانەوە سەر زێدی خۆیان.

باز ئەحمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی دەرگای سنوری سێمێلکا ڕایگەیاند: بەڕێوەبەری دەرگای سنور ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممەی دەستنیشانکردووە بۆ گەڕانەوەی هاوڵاتیان لە باشوری کوردستانەوە، دوێنێ ٥٠ هاوڵاتی دیکە لە باشورەوە گەڕانەوە ماڵی خۆیان.

باز دەستنیشانی کرد، کە تا ئێستا نزیکەی ٥ هەزار کەس گەڕاونەتەوە ڕۆژئاوای کوردستان.