کەجەدەکە- ئەوروپا بانگەوازی  چالاکی بۆ تەل خەلەف کرد

کەجەدەکە- ئەوروپا لەدژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر گوندی تەل خەلەف بانگەوازی بۆ کورد و دۆستەکانیان کرد و داوای کرد لە ئەوروپا برژێنە سەر شەقامەکان.

دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە- ئەوروپا لە ڕاگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند: "خەڵکی شارەدێی تەل خەلەف لەدژی داگیرکاریی سوپای تورک و چەتەکانی ڕژابوونە ناو کۆڵانەکان، کەچی سوپای تورک هێرشی کردنە سەر و چەندین خەڵکی سڤیلی کۆمەڵکوژ کردووە".

سوپای تورک لەدژی گوندەکانی تەل خەلەف و بەتایبەتی ئەو هاوڵاتیانەی لەسەر ڕێگای M4 لە هێڵی عەین عیسا بەرخۆدان دەکەن، هێرشەکانیان قورستر کردووە.

سوپای تورکی قڕکەر و داگیرکەر بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و بە چەکی قورس هێرشی گوندەکانی قاسمیە، ئەریشا، داودیەی سەر بە تەل تەمری کرد کە کە لەدژی داگیرکاریی تورک و چەتەکانی ڕژابوونە ناو کۆڵانەکان، بەهۆیەوە چەندین هاوڵاتی سڤیل کوژران و بریندار بوون، ئەو بریندارانەی تەندروستیان ناجێگیر بوو ڕەوانەی نەخۆشخانەی حەسکە کران.

ئێمە وەکو کەجەدەکە- ئەوروپا، لەدژی هێرشە قڕکەر و کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک بانگەوازی دەکەین کە لە هەر جێگەیەک بن هەستنە سەر پێ و ئەو کردەوەی تورکیا شەرمەزار بکەن".

ف.ق