کەجەکە بەهۆی کۆچی دوایی لەتیف کالفوراتەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە

کەجەکە بەهۆی کۆچی دوایی لەتیف کالفوراتەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە کە سەرۆکێ دامەزراوەی یەکێتی عەلەویەکان بوو و سەرەخۆشی لە خانەوادە، کۆمەڵگای عەلەوی و گەلی کورد کرد. کەجەکە ڕایگەیاند، ڕەنج و خەباتی کالفورات هیچ کاتێک لەبیریان ناچێت.

هاوسەرۆکایەتی دەستەی بەرێوەبەری کەجەکە بەهۆی کۆچی دوایی لەتیف کالفوراتەوە پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە کە سەرۆکێ دامەزراوەی یەکێتی عەلەویەکان بوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەیدا کەجەکە بەبیریهێنایەوە کە پیر لەتیف کالفورات سەرۆکی دامەزراوەی یەکێتی عەلەویەکان بوو کە لە ساڵی ١٩٩٠ دامەزرا و وتی، "سەرەخۆشی لە خانەوادە، کۆمەڵگای عەلەوی و گەلی کورد دەکەن. ڕەنج و خەباتی لەبیرناکرێت. ئازادی باوەڕی عەلەویەکان و ژیانی خۆسەری دێرسم لەگەڵ زمان، کلتور و ناسنامەیان لە کوردستان کە داواکاری کالفورات بوو، بە تەئکیدی بەدیدێت.

پیر لەتیف کالفورات لە ڕێکخستنی یەکێتی عەلەویەکانی کوردستاندا هەروەها لە تێکۆشانی گەلی کوردانی عەلەوی و تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردستاندا بە گشتی ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو. بۆ ئەوەی کوردانی عەلەوی خاوەنداری لە بەهاکانی عەلەوی و تێکۆشانی باوەڕی عەلەوی بکەن و تێکۆشانیان گەش بکەن، خەباتێکی گەورەی کرد. ئەگەر لە ئێستادا لەناو کۆمەڵگای عەلەوی لە کوردستان، تورکیا و ئەوروپا تێکۆشانی ئازادی باوەڕی هەبێت، ئەگەر عەلەوی بە شێوەیەکی ڕێکخستنی تێدەکۆشن، رێکخستنەکانی عەلەوی و کەسایەتیەکانیان هەروەها رەنجی پیر لەتیف کالفورات و یەکێتی عەلەویەکانی کوردستان زۆر گرنگن. ڕەنجی پیر لەتیف کالفورات لە بڵاوکراوە و گۆڤاری زولفیقاردا زۆر گەورە و گرنگ بوو کە لە ساڵەکانی ١٩٩٠دا زیاتر لە ١٠ هەزار دانەی لێدەفرۆشرا.

پیر لەتیف کالفورات پیرێکی دلنزمی عەلەویەکان بوو کە عەلەویەتی لە کەسایەتیەکەیدا بەرجەستە کرد. ژیانی دەروێشی و کۆمەڵایەتی عەلەویەتی لە کەسایەتی پیر لەتیف کالفورات ڕەنگیدایەوە. بە گرنگی دەزانی کە وەک عەلەویەک بژی. لەگەڵ ئەوەی خەباتی بۆ ڕێکخستنکردنی عەلەویەکان دەکرد، هەروەها هەوڵی ئەوەی دەدا عەلەویەکان خاوەنداری لە کوردبوونی خۆیان بکەن و وڵاتپارێزیان بەهێز بکەن. هەوڵەکانی هیچ کاتێک لەبیرناکرێن.

ئەو بەهایانەی کە پیر لەتیف کالفورات دەیپاراست، ئێستا هەموویان لە تێکۆشانی ئازادی گەلی کوردا دەپارێزرێن.

نە تەنها فیدراسیۆنی کۆمەڵەی عەلەویەکانی دیموکراتیک، پیویستە کۆمەڵە و وەقفە عەلەویەکان هەموویان خاوەنداری لە پیر لەتیف کالفورات بکەن. لەبەرئەوەی پێشەنگێکی تێکۆشان و ڕێکخستنی عەلەویەکان بوو. خەبات و ڕەنجێکی زۆری بۆ ئازادی باوەڕی عەلەوی دا. ئێمە جارێکیتر بەڕێزەوە یادی دەکەینەوە. بەلێنەکەمان دووبارە دەکەینەوە، داواکاریەکانی بەدیدێنین."

ف.ق