کەمئەندامانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا: ژنی ئازاد کۆمەڵگەى ئازادە

کۆمیتەى کەمئەندامانی باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا لە پەیامیاندا بە بۆنەی ٨ی ئادار رۆژی جیهانیی ژنانی زەحمەتکێش رایانگەیاند "ژنی ئازاد، کۆمەڵگەى ئازادە".


کۆمیتەى کەمئەندامانی باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا راگەیاندراوێکیان بە بۆنەى ٨ی ئادار بڵاوکردەوە و سەرەتا ئەو رۆژەیان لە عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و هەموو ژنانی زەحمەتکێش پێرۆز کرد و یادی شەهیدانیان بەرز راگرت.

کۆمیتەى کەمئەندامان راشیانگەیاند، دەبێت ژیان لەسەر ئازادیى ژن بنیات بنرێت و دەبێت لە دژی عەقڵیەتى باڵادەستیی پیاو بۆ ئازادی بڕژێنە سەر شەقامەکان.

کۆمیتەى کەمئەندامان ئەوەشیان راگەیاند "هەر ژنێک لەسەر خاکی خۆیدا ژیان دەحەوێنێتەوە" و وتیان، پەیوەستبوون بە خاکەوە پردی نێوان ناسنامە و ئایدۆلۆژی دروست دەکات.

کۆمیتەى کەمئەندامان ئەوەیان بە بیرهێنایەوە، کە مۆدێڕنیتەى کاپیتالیست ئەمڕۆ بووەتە هۆی ئەوەى ژن دیل و یەخسیر بێت و سەرنجیشیان خستە سەر ئەوەش، کە هەر چەند لە دونیادا تێکۆشانی ژن بەهێز بووە، بەڵام هێشتا ژمارەیەکى زۆر لە ژنان لە ژێر زوڵم و چەوسانەوەدان.

کۆمیتەى کەمئەندامانى باکوور و رۆژهەڵاتى سوریا ئومێدی ئەوە دەخوازن، ژنانی شۆڕشگێڕ لە ئاستی نێونەتەوەیى و لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست ببنە دەنگی هەموو ژنان و وتیان "هێڵی ئازادیی ژن بناغە سەرەکییەکەیە. ژنی ئازاد، کۆمەڵگەى ئازادە".

ژ.ت