کەمپەینی هاوکاری بۆ پەنابەرانی عەفرین لەشەهبا ڕاگەیەنرا

ناوەندی راگەیاندنی گروپی 'ژنان بۆعەفرین هستن'، بۆهاووڵاتیانی عەفرین-ی کەدوای داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا بەناچاری لە کەمپیەکاندا دەمێننەوە، دەستیان کرد بە کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری.

ناوەندی راگەیاندنی' ژنان لەسەرپێن' کە لەناو گۆنگرەی ستاردا خەباتی خۆیان دەکەن، بۆ پەنابەرانی عەفرینی لەکەمپەکانی کانتۆنی شەهبا دەستیان کرد بە کردنەوەی کەمپەینێکی کۆکردنەوەی هاوکاری.ناوەنی راگەیاندنی ژانان دەربارەی ئەو کەمپەینە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وەبیری هێنایەوە کە بەهاتنی وەرزی زستان بارودۆخی ژیان وگوزەرانی پەنابەران قوورستر بووەتەوە.

ناوەندی ژنان ڕایگەیاند ، دوای ئەوەی کە دەوڵەتی داگیرکری تورکیا لە کانوونی دوویەم/ڕێبەندانی ٢٠١٨ هێرشی کردەسەرعەفرین، بەهەزاران هاووڵاتی عەفرینی بەناچاری شارو گوندەکانی خۆیان بەجێهێشت وهاتنە دەرەوە و لەدرێژەدا باسی لەوەکرد، " لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیادا ماڵێ هاووڵاتیان رووخا، گەورەترین نەخۆشخانەی عەفرین بۆردومانکرا وژێرخانی ئەوشارە تێکدرا. داگیرکەران خەڵکی مەدەنییان ڕفاند، ئەشکەنجە کران و بەدڕندانەترین شێواز هاووڵاتیانیان کوشت. و زۆربەی هاووڵاتیان بەناچاری عەفرینیان بەجێهێشت و لەناوکەمپەکاندا ژیان دەکەن."

' ڕێکخراوەی هاوکاری نێودەوڵەتی بێدەنگن'

لەبەردەوامی بەیاننامەکەدا هاتووە، دۆخی کەمپەکان زۆرخراپە و وترا کە بەشێک لە ڕێکخراوە هاوکارییە نێونەتەوەییەکان نایانهەوێت بچێنە شەهبا وبەشێکی تریان ناتوانن بچن. ناوەندی راگەیاندنی 'ژنان بۆعەفرین لەسەرپێنە'  وەبیری هێنایەوە، زۆربەی پەنابەران لەژێرچادردا دەمێننەوە و وتی، " پەنابەران لەژێرچادردا دەمێننەوە وکارەبایان نییە، سووتەمەنی وئاوی خواردنەوە زۆرکەمە. کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش لەهەمبەرئەودۆخە تراژیکە مرۆییەدا بێدەنی نواندووە. بەڵام گروپێک لە ژنانی خۆبەخش و چالاکانی ژنان لەناوئەم مانگەدا سەردانی کەمپی شەهبا-یان کردووە و لەگەل خۆیاندا برێک کەلوپەلی پێویستیان هێناوە.

ئێوەش بۆئەوەی کە دەتوانن لەڕێگەی ئەم کەمپەینە هاوکارییەکانی خۆتان بەگەیننە هاووڵاتیانی عەفرین.

زانیاری ورد لەسەرچۆنیەتی و گەیاندنی هاوکارییەکان سەردانی ناونیشانەی خوارەوە بەکن: