گاردیان: خەلیفەی نوێی داعش ئەلمەولایە

ناوەندە هەواڵگێریەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند، خەلیفەی نوێی چەتەکانی داعش ئەمیر مەحمود عەبدولرەحمان ئەل مەولایە کە دەستی لە کۆمەڵکوژی ئێزدیەکاندا هەیە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دا بە هاوکاری هێزەکانی قەسەدە خەلیفەی داعش ئەبوبەکرد بەغدادی کوژرا. ناوەندە هەواڵگیریەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا زانیاریان لەبارەی خەلیفەی نوێی داعش بڵاوکردەوە. لە مانگی تشرینی یەکەمدا ئاژانسەکەمان هەواڵێکی بڵاوکردبووە کە خەلیفەی نوێی چەتەکانی داعش ئەمیر مەحمود عەبدولرەحمان ئەل مەولایە کە وەک عەبدوڵلا قارداش دەناسرێت.

ڕۆژنامەی زە گاردیان ڕایگەیاند، عەبدوڵلا قارداش بووە بە خەلیفەی داعش. لە هەواڵەکەدا دەوترێت، زانیاری فراوان لەسەر ئەو کەسە بەدەستنەهێنراوە و پشتراستنەکراوەتەوە 'دەژی یان نا'. ناوەندە هەواڵگێریەکان تەئکیدی دەکەنەوە کە قارداش خەلیفەی داعشە.

ف.ق