گراهام: سزای وا بەسەر ئەنقەرەدا دەسەپێنین ئابوورییەکەی ئیفلیج بێت

لیندسی گراهام، سیناتۆری ئەمریکی جەختی لەوە کردەوە، زۆر پێویستە ڕژانی خوێن لە باکوری سوریا بوەستێنین، وتیشی "ئێستا کاتی لێپرسینەوەی تورکیایە لەسەر ئەو هێرشە قورسەی کردییە سەر سوریا".

گراهام لە میانەی زنجیرەیەک تویت لە تویتەرەکەیدا باسی لەوە کردووە، لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکی باسی لە کارکردن لەگەڵ کۆنگرێس کردووە بۆ وەستاندنی دوژمنکاریی تورک لە سوریا، لە ڕێگەی سەپاندنی سزا بۆ ئیفلیجکردنی ئابووری تورکیا.

گراهام ئەوەشی نووسیوە، ئەگەر چاوپۆشی لە کارەکانی تورکیا لە سوریا بکرێت، سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکدەچێت.

جەختی لەوەش کردوەتەوە، ئێستا ڕۆژی لێپرسینەوەی تورکیایە لەسەر ئەو هێرشەی بۆ باکوری سوریای کرد.

گراهام باسی لەوەش کرد، ئەو سزایەی بەسەر تورکیادا دەسەپێندرێت، دەرەنجامی ئەو هێرشکردنەیە بۆ سەر باکوری سوریا، سزاکەی لەو سزایانە قورستر دەبێت کە ئەمریکا بەسەر ئێرانیدا سەپاندووە.

ئەو سیناتۆری ئەمریکی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو تاوانانەی تورکیا کردی بە ڕادەیەکی زۆر هاوکاری گەڕانەوەی داعش دەکات و دڵی وڵاتە هەرێمییەکانی نەیاری واشنتۆن خۆشدەکات.

ف.ق