گردەلوولی جەزیرە، لەگوندی باخۆزی سەروو شەڕێکی سەخت لە ئارادایە

لە گوندی باخۆز-ی سەروو لەسەرسنووری عێراق، لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە و چەتەکانی داعشدا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە.

لە گوندی باخۆزی سەروو کە دەکەوێتە ٦کم سنووری عێراق لە نێوان هێزەکانی سووریای دیموکراتیک- قەسەدە و چەتەکانی داعشدا شەڕێکی سەخت لەئارادایە.

چاوەڕوان دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجامی ئەوشەڕە دەربکەوێت.

لەم نێوانەدا بە دەیان هاووڵاتی مەدەنی لە دەورووبەری شارۆچکەی حەجینێ کە لەدەستی چەتەکانی داعش هەڵهاتوون خۆیان گەیاندووەتە کەمپی ئێوا.

هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە لە ڕێکەوتی ١١ی ئەیلوو/٢٠ی خەرمانان دەستیان کردووە بە قۆناغی کۆتایی ئۆپەراسیۆنی گردەلوولی جەزیرە. ئامانج لەو ئۆپەراسیۆنە ڕزگارکردنی ناوچە ودەشتاییەکانی شارۆچکەی حەجینێ-ی دەیرئەزۆرە. حەجینێ شارۆچکەیەکی هەرە گەورەیە کە لەژێر کۆنتڕۆڵی چەتەکانی داعشدا ماوەتەوە.

ک-ش