ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی گه‌ریلا و هێرشه ئاسمانییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه كه ئه‌مه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
له وان سه‌ربازێك كوژرا
هێزه‌كانمان ڕۆژی ١٧ی حوزه‌یران\٢٧ی جۆزه‌ردان له چێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی شه‌هید مه‌دیا ماوا و شه‌هید ڕزگار گه‌ڤه‌ر-دا، له دژی سه‌ربازگه‌ی تنگێی ناوچه‌ی كاتۆ خه‌لیل-ی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شاخ-ی پارێزگه‌ی وان چالاكییه‌كیان كرد. له دوو قۆڵه‌وه سه‌ركه‌وتوانه له سه‌نگه‌ر، بنكه و ئۆتۆمبێله زرێپۆشه‌كانی سه‌ربازگه‌كه درا. له ئه‌نجامدا سه‌ربازێك كوژرا و گورزیش له پانزێرێك درا.
له ئامه‌د بورجێك ڕووخێنرا
ڕۆژی ١٧ی حوزه‌یران\٢٧ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ١٢ و نیوی شه‌و هێزه‌كانمان له دژی بورجێكی شه‌به‌كه-ی داگیركه‌ران له گوندی گۆدهرنێی ناوچه‌ی پاسوور-ی ئامه‌د چالاكییه‌كی سابوتاژیان كرد. له ئه‌نجامدا بورجه‌كه ڕووخێنرا.
هێرشی ئاسمانی
سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له دژی هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا هێرشی ئاسمانییان ئه‌نجام دا. له‌و چێوه‌یه‌دا:
ڕۆژی ١٧ی حوزه‌یران\٢٧ی جۆزه‌ردان كاتژمێر ٢١ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان ناوچه‌ی خانتوور، به‌یانیی ڕۆژی ١٨ی حوزه‌یران\٢٨ی جۆزه‌ردان ناوچه‌ی شه‌هید كهنداڵ، پیربلا و خانتوور-ی هه‌رێمی حه‌فتانین-یان بۆردومان كرد. هه‌مان ڕۆژ فڕۆكه جه‌نگییه‌كان كاتژمێر ١١:٢٠ بۆردومانی ناوچه‌ی كه‌ستا-ی هه‌رێمی مه‌تینان-یان كرد.
له‌و بۆردومانانه‌دا هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه. له ناوچه‌ی كه‌ستا دوای بۆردومانه‌كه ئاگر كه‌وته‌وه.
s.m